وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمۡ قَآئِمُونَ

ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و شایه‌تیه‌ی که له لایانه‌.


وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ

ئه‌وانه‌ی که پارێزگاری نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن و (له کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن).


أُوْلَـٰٓئِكَ فِي جَنَّـٰتٖ مُّكۡرَمُونَ

ئا ئه‌وانه له باخه‌کانی به‌هه‌شتدا ڕێز لێنراون.


فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قِبَلَكَ مُهۡطِعِينَ

ئاخۆ ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون چیانه که تۆ ده‌رکه‌وتیت به په‌له دێن بۆ لات.


عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ

به‌لای ڕاست و چه‌پدا خۆیان ون ده‌که‌ن و له دووره‌وه پۆل پۆل به‌ده‌وری یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه‌.


أَيَطۡمَعُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُدۡخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٖ

ئا به‌و حاڵه‌وه‌، هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌مایه بخرێته ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه‌؟!


كَلَّآۖ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّمَّا يَعۡلَمُونَ

نه‌خێر، وانی یه‌، به‌ڕاستی خۆشیان ده‌زانن له چی دروستمان کردوون (بۆ ئه‌وه‌نده له خۆیان بایی بوون).


فَلَآ أُقۡسِمُ بِرَبِّ ٱلۡمَشَٰرِقِ وَٱلۡمَغَٰرِبِ إِنَّا لَقَٰدِرُونَ

جا سوێند به په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵاته‌کان و خۆرئاواکان، به‌ڕاستی ئێمه هه‌میشه به‌ده‌سه‌ڵاتین له‌سه‌ر:...



الصفحة التالية
Icon