لِّسَعۡيِهَا رَاضِيَةٞ

له هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان (بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا له دنیادا) ڕازی و ئاسووده‌ن.


فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٖ

له به‌هه‌شتێکی به‌رزو بڵندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.


لَّا تَسۡمَعُ فِيهَا لَٰغِيَةٗ

له‌و شوێنه‌دا قسه و گوفتارێکی ناخۆش و نابه‌جێ نا بیستن.


فِيهَا عَيۡنٞ جَارِيَةٞ

له‌و به‌هه‌شته‌دا کانی و سه‌رچاوه و تاڤگه‌ی ڕه‌وانی تێدایه‌.


فِيهَا سُرُرٞ مَّرۡفُوعَةٞ

هه‌روه‌‌ها چرپا و سیسته‌م و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رز و بڵند کراوه‌ی لێیه‌.


وَأَكۡوَابٞ مَّوۡضُوعَةٞ

( له نزیك ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه له هه‌ر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و په‌رداخی (جوان و ڕازاوه و نه‌خشین) دانراوه‌.


وَنَمَارِقُ مَصۡفُوفَةٞ

هه‌روه‌ها پشتی و سه‌رین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوه‌ی تیادایه که به ڕێکو پێکی ڕیزکراون.


وَزَرَابِيُّ مَبۡثُوثَةٌ

فه‌رش و ئۆرته و ڕایه‌خی قه‌شه‌نگ و نه‌خشینی تیادا ڕاخراوه (هه‌موو کۆشک و ته‌لارو ڤێلاکانی پێرازێنراوه‌ته‌وه‌).


أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلۡإِبِلِ كَيۡفَ خُلِقَتۡ

(ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه‌؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه‌، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،...)



الصفحة التالية
Icon