تَرَىٰ كَثِيرٗا مِّنۡهُمۡ يَتَوَلَّوۡنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۚ لَبِئۡسَ مَا قَدَّمَتۡ لَهُمۡ أَنفُسُهُمۡ أَن سَخِطَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ وَفِي ٱلۡعَذَابِ هُمۡ خَٰلِدُونَ

زۆربه‌یان ده‌بینیت ڕازین به‌خۆشه‌ویستی و پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، سوێند به خوا ده‌ست پێشکه‌رییه‌کی خراپیان بۆ خۆیان ئه‌نجامداوه که خوایان له خۆیان تووڕه کردووه (به‌و کاره‌یان)، (له قیامه‌تیشدا) له‌ناو سزای دۆزه‌خدا ده‌بێت بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه‌.


وَلَوۡ كَانُواْ يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلنَّبِيِّ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مَا ٱتَّخَذُوهُمۡ أَوۡلِيَآءَ وَلَٰكِنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُمۡ فَٰسِقُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌م پێغه‌مبه‌ره‌و ئه‌و قورئانه ببوایه که بۆی دابه‌زیوه‌، ئه‌وه ئه‌وانه‌یان نه‌ده‌کرد به‌خۆشه‌ویست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆیان، پشتیان به‌وان نه‌ده‌به‌ست، به‌ڵام زۆربه‌یان تاوانبارو لاده‌رو یاخین و (حه‌ق و ڕاستی مه‌به‌ستیان نیه‌، به‌ڵکو به‌رده‌وام دژایه‌تی ئاینی ئیسلام ده‌که‌ن).


۞لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ ٱلنَّاسِ عَدَٰوَةٗ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلۡيَهُودَ وَٱلَّذِينَ أَشۡرَكُواْۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقۡرَبَهُم مَّوَدَّةٗ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّا نَصَٰرَىٰۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنۡهُمۡ قِسِّيسِينَ وَرُهۡبَانٗا وَأَنَّهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ

سوێند به‌خوا ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت سه‌ر سه‌خترینی خه‌ڵک له دوژمنایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌، جوله‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و سوێند بێت ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت نزیکترینیان له سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وانه‌ن که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه نه‌صرانین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌وان قه‌شه‌ی دیندارن و هه‌ندێکیشیان گۆشه‌گیرو که‌سانی خواپه‌رستن و بێگومان ئه‌وان خۆ به‌گه‌وره دانانێن.



الصفحة التالية
Icon