وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓ إِذۡ قَالُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٖ مِّن شَيۡءٖۗ قُلۡ مَنۡ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ ٱلَّذِي جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ نُورٗا وَهُدٗى لِّلنَّاسِۖ تَجۡعَلُونَهُۥ قَرَاطِيسَ تُبۡدُونَهَا وَتُخۡفُونَ كَثِيرٗاۖ وَعُلِّمۡتُم مَّا لَمۡ تَعۡلَمُوٓاْ أَنتُمۡ وَلَآ ءَابَآؤُكُمۡۖ قُلِ ٱللَّهُۖ ثُمَّ ذَرۡهُمۡ فِي خَوۡضِهِمۡ يَلۡعَبُونَ
(جوله‌که) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ که‌س دانه‌به‌زاندوه، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی دابه‌زاند که مو‌سا هێنای (بۆتان)، له‌کاتێکدا نوورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، که‌چی ئێوه به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی به‌دڵتان بێت نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و زۆریشی ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان) هه‌روه‌ها بڵێ هه‌ندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان ده‌تانزانی، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی دایبه‌زاندوه و فێریشی کردوون، له‌وه‌ودوا وازیان لێ بهێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گه‌مه‌و یاری بکه‌ن!!
وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلۡنَٰهُ مُبَارَكٞ مُّصَدِّقُ ٱلَّذِي بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ ٱلۡقُرَىٰ وَمَنۡ حَوۡلَهَاۚ وَٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۖ وَهُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ
ئه‌م (قورئانه) کتێبێکی پیرۆزه، دامان به‌زاندوه، ڕاستی کتێبه‌کانی پێشوو ده‌سه‌لمێنێت (به تایبه‌ت ته‌ورات و ئینجیل، که ئه‌وانیش له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراون) هه‌روه‌ها ناردوومانه تا شاره دێرینه‌که (مه‌ککه‌ی پیرۆز) و هه‌موو ده‌وروبه‌ری داچڵه‌کێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، که دانیشتووانی هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێته‌وه) جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ده‌هێنن، بڕوا به قورئانیش ده‌هێنن و له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.