وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ وَلِيَقُولُواْ دَرَسۡتَ وَلِنُبَيِّنَهُۥ لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ
هه‌ر به‌و شێوه‌یه (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌تی جۆراو جۆرت بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه، ده با هه‌ر بڵێن خوێندووته و به‌ده‌رس پێت وتراوه (ئێمه ده‌مانه‌وێت) به‌ڕاستی ڕوونی بکه‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و تێبگه‌ن.
ٱتَّبِعۡ مَآ أُوحِيَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
(تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به نیگا و (وحی) پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه، گوێ مه‌ده‌رێ و پشت هه‌ڵکه له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران.
وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشۡرَكُواْۗ وَمَا جَعَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظٗاۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡهِم بِوَكِيلٖ
خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت (بیویستایه و شایسته بوونایه هیدایه‌تی ده‌دان) هاوه‌ڵگه‌ر نه‌ده‌بوون، خۆ ئێمه تۆمان نه‌کردووه‌ته چاودێری به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه و تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا نیه (تا به‌زۆر هیدایه‌تیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت).
وَلَا تَسُبُّواْ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّواْ ٱللَّهَ عَدۡوَۢا بِغَيۡرِ عِلۡمٖۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمۡ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرۡجِعُهُمۡ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
(ئه‌ی ئیمانداران) نه‌که‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ی که (نه‌فامان) هاواری لێده‌که‌ن و ده‌یپه‌رستن بێجگه له‌خوا، نه‌وه‌کو ئه‌وانیش به‌ناحه‌ق و به‌نه‌فامی جوێن بده‌ن به‌خوا، (چونکه ئه‌وانه) نایناسن و قه‌دری نازانن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێک کرده‌وه‌که‌یانمان ڕازاندۆته‌وه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.