وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَئِن جَآءَتۡهُمۡ ءَايَةٞ لَّيُؤۡمِنُنَّ بِهَاۚ قُلۡ إِنَّمَا ٱلۡأٓيَٰتُ عِندَ ٱللَّهِۖ وَمَا يُشۡعِرُكُمۡ أَنَّهَآ إِذَا جَآءَتۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد: که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایه و به‌ده‌ست ئه‌وه، جا ئێوه چووزانن، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزه و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
وَنُقَلِّبُ أَفۡـِٔدَتَهُمۡ وَأَبۡصَٰرَهُمۡ كَمَا لَمۡ يُؤۡمِنُواْ بِهِۦٓ أَوَّلَ مَرَّةٖ وَنَذَرُهُمۡ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ
ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کانیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه (له‌نێوان جۆره‌ها لێکدانه‌وه و ئه‌گه‌ردا) هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو (به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا‌و ئه‌م هه‌موو موعجیزه بێ شوماره که ده‌وری داون) ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ ده‌چن له ده‌ستمان ده‌رناچن).
۞وَلَوۡ أَنَّنَا نَزَّلۡنَآ إِلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَحَشَرۡنَا عَلَيۡهِمۡ كُلَّ شَيۡءٖ قُبُلٗا مَّا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُوٓاْ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَجۡهَلُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر (داخوازی هاوه‌ڵگه‌رانمان جێبه‌جێ بکردایه) و به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندانایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه، هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه، نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا، مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (بیر ناکه‌نه‌وه و تێنافکرن، هه‌تا ئه‌مڕۆش گا په‌رست، شه‌یتان په‌رست و، بت په‌رستان هه‌ر ماون، هه‌یانه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزیشن، به‌ڵام له ڕووی ئاینداریه‌وه له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتن و کۆنه‌په‌رستیدان).