وَرَبُّكَ ٱلۡغَنِيُّ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۚ إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفۡ مِنۢ بَعۡدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوۡمٍ ءَاخَرِينَ
په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سۆز‌و میهره‌بانیشه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه لاده‌بات و له‌ناوتان ده‌بات، هه‌رچی و هه‌ر که‌سیشی مه‌به‌ست بێت دوای ئێوه جێنشینی ده‌کات، هه‌ر وه‌کو ئێوه‌ی له نه‌وه‌ی که‌سانێکی تر هێنایه کایه‌وه.
إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَأٓتٖۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعۡجِزِينَ
به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که ده‌تاندرێتێ (ده‌رباره‌ی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه) به‌ڕێوه‌یه و بێگومان هه‌ر دێت و ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌رنین.
قُلۡ يَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَامِلٞۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّـٰلِمُونَ
(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم چیتان بۆ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده‌ن له‌سه‌ر شێوازی خۆتان، ئه‌وه به‌ڕاستی منیش به‌رده‌وامم له‌سه‌ر کاری خۆم (له هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ هیدایه‌ت و ئیمان)، چونکه له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌ئه‌نجامی ماڵی قیامه‌ت بۆ کێ ده‌بێت، دڵنیاش بن که سته‌مکاران سه‌رفراز نابن.
وَجَعَلُواْ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلۡحَرۡثِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ نَصِيبٗا فَقَالُواْ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعۡمِهِمۡ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَاۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمۡ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمۡۗ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ
(ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو نه‌فامانه) هه‌ندێک له‌وه‌ی که خوا دروستی کردووه له به‌رو بوومی کشتوکاڵ و ماڵاتیان کردووه به به‌شی خوا‌و وتویانه: ئه‌مه به‌شی خوایه به‌خه‌یاڵی خۆیان! (هه‌ندێکی تریشیان جیا کردۆته‌وه و وتویانه) ئه‌مه‌ش بۆ بته‌کانمانه! جا ئه‌وه‌ی بۆ بته‌کانیان بڕیاریان داوه ئه‌وه به‌خوا ناگات، (واته قبوڵ و په‌سه‌ند نیه، ئه‌وه‌ش که به‌خه‌یاڵی ئه‌وان) بۆ خوا بڕیاریانداوه، ئه‌وه ده‌گه‌یشته لای بته‌کان و بۆ ئه‌وان بوو، ئای که دادوه‌ریه‌کی خراپ و نادروست ده‌که‌ن.