وَٱلَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِٱلۡكِتَٰبِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُصۡلِحِينَ

ئه‌وانه‌ش که به ته‌وراته‌وه پابه‌ندی ده‌که‌ن (که هانیان ده‌دات بۆ باوه‌ڕهێنان به‌محمد(صلى الله عليه وسلم)و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئێمه پاداشتی چاکسازان به‌زایه ناده‌ین.


۞وَإِذۡ نَتَقۡنَا ٱلۡجَبَلَ فَوۡقَهُمۡ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٞ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُۥ وَاقِعُۢ بِهِمۡ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱذۡكُرُواْ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی طورمان له جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێنیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.


وَإِذۡ أَخَذَ رَبُّكَ مِنۢ بَنِيٓ ءَادَمَ مِن ظُهُورِهِمۡ ذُرِّيَّتَهُمۡ وَأَشۡهَدَهُمۡ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ أَلَسۡتُ بِرَبِّكُمۡۖ قَالُواْ بَلَىٰ شَهِدۡنَآۚ أَن تَقُولُواْ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ إِنَّا كُنَّا عَنۡ هَٰذَا غَٰفِلِينَ

یادی ئه‌وکاته‌ش بکه‌ره‌وه که په‌روه‌ردگارت پشتاو پشتی نه‌وه‌ی ئاده‌می کۆ کرده‌وه (له جیهانی په‌نهان و شاراوه‌دا په‌یمانی لێ وه‌رگرتن) و کردنی به شایه‌ت به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و (پێی فه‌رموون): ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه نیم؟! هه‌موو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نه‌بیت، به‌ڵێ شایه‌تیمان داوه (که تۆ په‌روه‌ردگارمانیت)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو له ڕۆژی قیامه‌تدا بڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌مه بێئاگا بوین!!



الصفحة التالية
Icon