وَلَئِنۡ أَخَّرۡنَا عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٖ مَّعۡدُودَةٖ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحۡبِسُهُۥٓۗ أَلَا يَوۡمَ يَأۡتِيهِمۡ لَيۡسَ مَصۡرُوفًا عَنۡهُمۡ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سزادانیان دوا بخه‌ین تا چه‌ند کاتێکی دیاریکراو، ئه‌وه بێگومان (به گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: چی ئه‌و سزایه‌ی به‌ند کردووه و دوای خستووه و کوا بۆ پێش نایه‌ت؟ ئاگاداربن! ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت که‌سیان لێی ده‌رباز ناکرێت و له‌کۆڵیان نابێته‌وه، ئه‌و سزایه‌ش که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد، ده‌یانگرێته‌وه.
وَلَئِنۡ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِنَّا رَحۡمَةٗ ثُمَّ نَزَعۡنَٰهَا مِنۡهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٞ كَفُورٞ
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خێر و خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کمان به ئاده‌میزاد بچێژین، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێی بسێنینه‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بینیت ئه‌و که‌سه نائومێد‌و بێ هیوا و سوپاس ناپه‌زێره و قسه‌و گوفتاری بۆنی بێ باوه‌ڕی و خوانه‌ناسی لێ دێت.
وَلَئِنۡ أَذَقۡنَٰهُ نَعۡمَآءَ بَعۡدَ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّيٓۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٞ فَخُورٌ
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دوای ئه ته‌نگانه و ناخۆشیه‌ی که تووشی بوو، نازو نیعمه‌تی پێ بچێژین، ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێت: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه و به‌سه‌ر چووه، چونکه به‌ڕاستی زۆر خۆشحاڵه و شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێت (وا ده‌زانێت هه‌روا ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت).