وَيَٰقَوۡمِ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمۡ ءَايَةٗۖ فَذَرُوهَا تَأۡكُلۡ فِيٓ أَرۡضِ ٱللَّهِۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابٞ قَرِيبٞ

ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌مه وشتره‌که‌یه که له‌لایه‌ن خواوه کراوه به موعجیزه و نیشانه‌یه‌کی تایبه‌ت (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ڕاستی پێغه‌مبه‌رێتی من) و جا وازی لێ بهێنن با له زه‌وی خوادا بله‌وه‌ڕێت، به‌نیازی خراپه‌وه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن، ئه‌گینا سزایه‌کی نزیك ده‌تانگرێت.


فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُواْ فِي دَارِكُمۡ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٖۖ ذَٰلِكَ وَعۡدٌ غَيۡرُ مَكۡذُوبٖ

یه‌کسه‌رچوون سه‌ریان بڕی، جا (صالح) یش پێی وتن: ڕابوێرن له ماڵ و مه‌نزڵی خۆتاندا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، (دوای ئه‌و ماوه دیاری کراوه تیاده‌چن) و ئه‌وه‌ش په‌یمانێکه و هه‌رگیز به‌درۆ ناخرێته‌وه‌.


فَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا صَٰلِحٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَمِنۡ خِزۡيِ يَوۡمِئِذٍۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ

جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه هات و بڕیاردرا له‌کاتی دیاری کراودا و ئه‌وه صالح و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا ڕزگارمان کردن به میهره‌بانی و به‌زه‌یی خۆمان، له سه‌رشۆڕیی ئه‌و ڕۆژه‌ش په‌ناماندان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی خاوه‌نی هێزه و باڵاده‌سته‌.


وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلصَّيۡحَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دِيَٰرِهِمۡ جَٰثِمِينَ

جا ئه‌و ده‌نگه سامناکه‌ی بووه هۆی تیاچوونیان هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرت که تاوان و سته‌میان کردو فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاریان نه‌بوون، سه‌ره‌نجام هه‌موویان له شوێنه‌کانی خۆیاندا که‌وتن به‌ڕووی زه‌ویدا و تیاچوون له به‌ره‌به‌یاندا...



الصفحة التالية
Icon