كَأَن لَّمۡ يَغۡنَوۡاْ فِيهَآۗ أَلَآ إِنَّ ثَمُودَاْ كَفَرُواْ رَبَّهُمۡۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّثَمُودَ
وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌ر له‌و شوێنه‌دا نه‌بووبن و تیایدا نه‌ژیابن، ئاگادارین، به‌ڕاستی هۆزی ثمود بێ بڕوا بوون به په‌روه‌ردگاریان و بێ وه‌فا بوون به‌رامبه‌ری، ئاگارداربن بڕیاری دووری له به‌زه‌یی خوا، درا بۆ هۆزی ثمودیش.
وَلَقَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُنَآ إِبۡرَٰهِيمَ بِٱلۡبُشۡرَىٰ قَالُواْ سَلَٰمٗاۖ قَالَ سَلَٰمٞۖ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجۡلٍ حَنِيذٖ
سوێند به‌خوا بێگومان وه‌فدێکی ڕه‌وانه کراوی ئێمه (له فریشته) هاتنه لای ئیبراهیم به مژده‌وه (مژده‌ی بوونی منداڵێك) و وتیان: سڵاوی خوات لێ بێت، ئه‌میش وتی: سڵاوی خوا له ئێوه‌ش، دوای به‌خێرهاتنیان ڕۆیشت و جا زۆری پێ نه‌چوو گه‌ڕایه‌وه به‌گۆشتی گوێره‌که‌یه‌کی برژاوه‌وه.
فَلَمَّا رَءَآ أَيۡدِيَهُمۡ لَا تَصِلُ إِلَيۡهِ نَكِرَهُمۡ وَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۚ قَالُواْ لَا تَخَفۡ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمِ لُوطٖ
جا کاتێك (ئیبراهیم) بینی ده‌ستی بۆ نابه‌ن، کاره‌که‌یانی به نائاسایی دانا‌و له‌دڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئه‌وانیش هه‌ستیان پێکردو وتیان: مه‌ترسه، به‌ڕاستی ئێمه نێردراوین بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی لوط.
وَٱمۡرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٞ فَضَحِكَتۡ فَبَشَّرۡنَٰهَا بِإِسۡحَٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسۡحَٰقَ يَعۡقُوبَ
له‌و کاته‌دا خێزانه‌که‌ی وه‌ستابوو، یه‌کسه‌ر پێکه‌نی، جا (خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئێمه‌ش مژده‌مان دایه که‌ئیسحاقت پێده‌به‌خشین و له دوای ئه‌ویش یه‌عقوب، له نه‌وه‌ی ئیسحاق دێته دنیاوه.