قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأۡمُرُكَ أَن نَّتۡرُكَ مَا يَعۡبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوۡ أَن نَّفۡعَلَ فِيٓ أَمۡوَٰلِنَا مَا نَشَـٰٓؤُاْۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلۡحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئایا نوێژه‌که‌ت فه‌رمانت پێده‌کات که ئێمه واز بهێنین له‌وه‌ی باو‌و باپیرانمان په‌رستوویانن، یاخود له ماڵ و سامانماندا به‌ئاره‌زووی خۆمان چیمان بوێت بیکه‌ین و به‌ڕاستی تۆ زۆرهێمن و خاوه‌ن ژیریت؟! (وادیاره گا‌ڵته‌یان پێکردووه، یان قه‌ناعه‌تیان به‌ژیری و له‌سه‌رخۆیی بووه و سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت له داب و نه‌ریتی باو‌و باپیران ده‌ربچێت).
قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّي وَرَزَقَنِي مِنۡهُ رِزۡقًا حَسَنٗاۚ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أُخَالِفَكُمۡ إِلَىٰ مَآ أَنۡهَىٰكُمۡ عَنۡهُۚ إِنۡ أُرِيدُ إِلَّا ٱلۡإِصۡلَٰحَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُۚ وَمَا تَوۡفِيقِيٓ إِلَّا بِٱللَّهِۚ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ
شوعه‌یت وتی: ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر منتان بینی و بۆتان ده‌رکه‌وت که له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕێك و ڕۆشنم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و هه‌ر له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڕزق و ڕۆزی جوان و باشی داومه‌تێ، منیش نامه‌وێت قه‌ده‌غه‌ی شتێکتان لێ بکه‌م، که‌چی خۆم وه‌ك ئێوه نه‌که‌م (چی به ئێوه بگه‌یه‌نم خۆم له پێشدا ئه‌نجامی ده‌ده‌م) من هیچم ناوێت ته‌نها چاکسازی نه‌بێت، به‌گوێره‌ی توانام، ڕێکخستنی کارم به‌ده‌ستی که‌س نیه به‌ده‌ستی خوا نه‌بێت، پشت و په‌نام هه‌ر به‌و به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.