وَجَآءَتۡ سَيَّارَةٞ فَأَرۡسَلُواْ وَارِدَهُمۡ فَأَدۡلَىٰ دَلۡوَهُۥۖ قَالَ يَٰبُشۡرَىٰ هَٰذَا غُلَٰمٞۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَٰعَةٗۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِمَا يَعۡمَلُونَ
ئه‌وسا کاروانێك هات و ئینجا ئاو هێنه‌ره‌کایان نارد ئاو بهێنێت (ئه‌ویش چووه سه‌ربیره‌که) و سه‌تڵه‌که‌ی داهێشته ناو بیره‌که‌وه، کاتێك هێنایه سه‌ره‌وه له‌جیاتی ئاو یوسف هاته ده‌ره‌وه، کاتێك کابرا بینی، وتی: خه‌ڵکینه مژده بێت ئه‌مه لاوێکه (ئه‌وسا هه‌ر که‌سێك بدۆزرایه‌ته‌وه ده‌کرا به‌به‌نده‌و ده‌فرۆشرا) یوسفیان شارده‌وه و کردیانه که‌ره‌سه‌ی فرۆشتن، خوای گه‌وره‌ش زانا‌و ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن (چاودێری یوسف ده‌کات و کارێکی گه‌وره‌ی پێیه‌تی).
وَشَرَوۡهُ بِثَمَنِۭ بَخۡسٖ دَرَٰهِمَ مَعۡدُودَةٖ وَكَانُواْ فِيهِ مِنَ ٱلزَّـٰهِدِينَ
سه‌رئه‌نجام (بردیان و) فرۆشتیان له بازاڕی کۆیله فرۆشه‌کاندا له میسر، به‌نرخێکی هه‌رزان، چه‌ند درهه‌مێکی که‌م، له فرۆشتنیدا هیچ گرنگییان پێنه‌داو که‌م ته‌ماع بوون (چونکه پشتیان پێوه‌ی نه‌ئێشا بوو).
وَقَالَ ٱلَّذِي ٱشۡتَرَىٰهُ مِن مِّصۡرَ لِٱمۡرَأَتِهِۦٓ أَكۡرِمِي مَثۡوَىٰهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوۡ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدٗاۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلِنُعَلِّمَهُۥ مِن تَأۡوِيلِ ٱلۡأَحَادِيثِۚ وَٱللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰٓ أَمۡرِهِۦ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
جا ئه‌و که‌سه‌ی یوسفی کڕی له میسر، به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: ڕێز بگره له شوێن وجێگه‌ی ئه‌م لاوه، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی سوودمان پێبگه‌یه‌نێت، یان بیکه‌ینه کوڕی خۆمان، ئا به‌و شێوه‌یه یوسفمان جێگیرکرد له زه‌ویدا و پایه‌دارمان کرد، بۆ ئه‌وه‌ش فێری بکه‌ین چۆن خه‌و لێک بداته‌وه و ڕووداوه‌کانی چوار ده‌وری وه‌ك خۆی تێبگات، خوای گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر کار‌و فه‌رمانه‌کانی خۆیدا، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌مه نازانن.