يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفۡتِنَا فِي سَبۡعِ بَقَرَٰتٖ سِمَانٖ يَأۡكُلُهُنَّ سَبۡعٌ عِجَافٞ وَسَبۡعِ سُنۢبُلَٰتٍ خُضۡرٖ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٖ لَّعَلِّيٓ أَرۡجِعُ إِلَى ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَعۡلَمُونَ
(ساقی چوو بۆ لای زیندانه‌که بۆ دیداری یوسف وتی): یوسف ئه‌ی هاوه‌ڵی ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێك بده‌ره‌وه (له خه‌ونێکی پاشادا) حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوراون، هه‌روه‌ها له باره‌ی حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشك بۆمان لێك بده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خه‌ڵکی تا وه‌ڵام بزانن.
قَالَ تَزۡرَعُونَ سَبۡعَ سِنِينَ دَأَبٗا فَمَا حَصَدتُّمۡ فَذَرُوهُ فِي سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلٗا مِّمَّا تَأۡكُلُونَ
(یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه بیهێڵنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه به گوڵه‌که‌یه‌وه هه‌ڵبگیرێت له کرم و ئه‌سپێ و زایه بوون به‌دوور ده‌بێت).
ثُمَّ يَأۡتِي مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ سَبۡعٞ شِدَادٞ يَأۡكُلۡنَ مَا قَدَّمۡتُمۡ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلٗا مِّمَّا تُحۡصِنُونَ
پاشان له دوای ئه‌وه حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که زه‌خیره‌تان کردووه بۆ ئه‌و ساڵانه هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆ‌و).
ثُمَّ يَأۡتِي مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ عَامٞ فِيهِ يُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِيهِ يَعۡصِرُونَ
له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن.