فَسَجَدَ ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ
ئینجا فریشته‌کان (فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان به‌جێ هێناو) هه‌موویان به‌گشتی کڕنووشی ڕێزیان برد.
إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰٓ أَن يَكُونَ مَعَ ٱلسَّـٰجِدِينَ
جگه له ئیبلیس (شه‌یتانی گه‌وره) سه‌رپێچی کرد که له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا بێت.
قَالَ يَـٰٓإِبۡلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ ٱلسَّـٰجِدِينَ
ئه‌وسا خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟!
قَالَ لَمۡ أَكُن لِّأَسۡجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقۡتَهُۥ مِن صَلۡصَٰلٖ مِّنۡ حَمَإٖ مَّسۡنُونٖ
شه‌یتان له وه‌ڵامدا وتی: من ئه‌وه‌نده (نزم و بچوك) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێك که تۆ پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بووه؟!
قَالَ فَٱخۡرُجۡ مِنۡهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٞ
خوا فه‌رمووی: (چونکه له فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد، ده‌بێت له‌م شوێنه نه‌مێنیت، که به‌هه‌شته یان ئاسمان) که‌واته ده‌رچۆ لێره چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت.
وَإِنَّ عَلَيۡكَ ٱللَّعۡنَةَ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلدِّينِ
به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره هه‌تا ڕۆژی دوایی.
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرۡنِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.