وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّـٰغُوتَۖ فَمِنۡهُم مَّنۡ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنۡهُم مَّنۡ حَقَّتۡ عَلَيۡهِ ٱلضَّلَٰلَةُۚ فَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ

سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر، جا هه‌بوو له‌و خه‌ڵکه (که بیرو هۆش و ژیری خۆی خسته‌کارو به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕا) خوایش هیدایه‌تی ده‌دا، هه‌شیان بوو خۆی شایسته‌ی گومڕایی ده‌کردو به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپا، که‌وابوو بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، بزانن چۆن بوو سه‌ره‌نجامی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به به‌رنامه‌ی ئێمه نه‌بوو.


إِن تَحۡرِصۡ عَلَىٰ هُدَىٰهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَن يُضِلُّۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّـٰصِرِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر تۆ زۆر سوور بیت له‌سه‌ر هیدایه‌تدانی ئه‌وان، ئه‌وه تۆ ناتوانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموونی که‌سێك ناکات که خه‌ڵك گومڕا بکات، ئه‌وانه (له قیامه‌تدا) هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه‌.


وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَا يَبۡعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُۚ بَلَىٰ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

بێ باوه‌ڕان سوێندیان ده‌خواردو جه‌ختیان له‌سه‌ر سوێنده‌که‌یان ده‌کردو ده‌یانوت: ئه‌وه‌ی بمرێت خوا زیندووی ناکاته‌وه‌! نه‌خێر، زیندووی ده‌کاته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڵێنێکی ڕاست و دروستی خوایه و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیه نازانن و بڕوای پێناکه‌ن.



الصفحة التالية
Icon