هُنَالِكَ ٱلۡوَلَٰيَةُ لِلَّهِ ٱلۡحَقِّۚ هُوَ خَيۡرٞ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ عُقۡبٗا
ئا له‌و کاتانه‌داو له‌و جۆره حاڵانه‌دا یارمه‌تی و کۆمه‌ك ته‌نها له خوا، په‌روه‌ردگاری حه‌ق و ڕاست و دروست وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر خۆی چاکترین پاداشتی ئاماده کردووه، چاکترین سه‌رئه‌نجامیش چاوه‌ڕێی به‌خته‌وه‌رانه.
وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ فَأَصۡبَحَ هَشِيمٗا تَذۡرُوهُ ٱلرِّيَٰحُۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ مُّقۡتَدِرًا
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه که ژیانی دنیا وه‌ك ئه‌و ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین و ڕووه‌کی زه‌وی به‌هۆیه‌وه به‌یه‌کدا دێن، له دوای ماوه‌یه‌کی که‌م (هه‌موو ئه‌و ڕووه‌ك و گژو گیایه) ده‌بێته پووش و په‌ڵاشێکی ورد‌و خاش، ڕه‌شه‌با به‌م لاو لادا بڵاوی ده‌کاته‌وه، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
ٱلۡمَالُ وَٱلۡبَنُونَ زِينَةُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّـٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ أَمَلٗا
ماڵ و سامان و وه‌چه، زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت و ئومێد‌و هیوای چاکتریشی لێ ده‌کرێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
وَيَوۡمَ نُسَيِّرُ ٱلۡجِبَالَ وَتَرَى ٱلۡأَرۡضَ بَارِزَةٗ وَحَشَرۡنَٰهُمۡ فَلَمۡ نُغَادِرۡ مِنۡهُمۡ أَحَدٗا
ڕۆژێك دێت که کێوه‌کان له جێگه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نین و گۆشه‌و که‌ناری زه‌وی به‌زه‌قی ده‌بینیت، له‌کاتێکدا هه‌موو خه‌ڵکیشمان کۆ کردۆته‌وه‌و که‌سیشمان لێ به‌جێ نه‌هێشتوون.