وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَرۡيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتۡ مِنۡ أَهۡلِهَا مَكَانٗا شَرۡقِيّٗا

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له قورئاندا باسی به‌سه‌رهاتی مه‌ریه‌م یاد بکه‌، کاتێک که‌نارگیری کرد له که‌سوکاری و شوێنێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقدس) هه‌ڵبژارد (بۆ خواپه‌رستی).


فَٱتَّخَذَتۡ مِن دُونِهِمۡ حِجَابٗا فَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرٗا سَوِيّٗا

ئینجا له‌نێوان خۆی و ئه‌واندا په‌رده‌یه‌کی ڕایه‌ڵ کرد (تادوور له‌خه‌ڵکی به‌سۆزه‌وه خواپه‌رستی بکات) ئێمه‌ش جو‌بره‌ئیلی فریشته‌مان نارد بۆ لای، وه‌کو به‌شه‌رێکی ته‌واو (خۆی خسته به‌رچاوی).


قَالَتۡ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيّٗا

مه‌ریه‌م وتی: به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم به خوای میهره‌بان له تۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی به ته‌قواو له‌خواترس بیت.


قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَٰمٗا زَكِيّٗا

جوبره‌ئیل وتی: (مه‌ترسه‌) دڵنیابه من ته‌نها نێردراوی په‌روه‌ردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببه‌خشم.


قَالَتۡ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَلَمۡ يَمۡسَسۡنِي بَشَرٞ وَلَمۡ أَكُ بَغِيّٗا

مه‌ریه‌م وتی: جا چۆن من منداڵم ده‌بێت، له‌کاتێکدا هیچ به‌شه‌رێک توخنم نه‌که‌وتووه و داوێن پیسیش نه‌بووم.


قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞۖ وَلِنَجۡعَلَهُۥٓ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِ وَرَحۡمَةٗ مِّنَّاۚ وَكَانَ أَمۡرٗا مَّقۡضِيّٗا

جوبره‌ئیل وتی: ئه‌و قسانه‌ی تۆ ڕاست و دروستن، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری په‌روه‌ردگاره و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وکاره لای من ئاسانه (که به‌بێ باوک ئه‌و منداڵه بهێنمه کایه‌وه‌)، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌مه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تیش بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌، ئیتر ئه‌و کاره‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و بڕاوه‌ته‌وه‌.



الصفحة التالية
Icon