قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيۡكَۖ سَأَسۡتَغۡفِرُ لَكَ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِي حَفِيّٗا

ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من ده‌ڕۆم) له‌مه‌ولا داوای لێخۆشبوون و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته زۆر منی خۆش ده‌وێت و ڕێزی بۆ داناوم.


وَأَعۡتَزِلُكُمۡ وَمَا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدۡعُواْ رَبِّي عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّي شَقِيّٗا

وا من دوور ده‌که‌ومه‌وه و که‌نارگیری ده‌که‌م، له ئێوه و له‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، من ته‌نها هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگارم ده‌به‌م و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستم، ئومێده‌وارم که په‌روه‌ردگارم نائومێد و ڕه‌نجه‌ڕۆم نه‌کات و دوعاو نزاو په‌رستنم لێ وه‌ربگرێت.


فَلَمَّا ٱعۡتَزَلَهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَۖ وَكُلّٗا جَعَلۡنَا نَبِيّٗا

جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور که‌وته‌وه له‌و خه‌ڵکه گومڕایه و له‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئێمه ئیسحاقمان پێبه‌خشی و به ئیسحاقیش، یه‌عقوبمان به‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانیشمان کرده پێغه‌مبه‌ر.


وَوَهَبۡنَا لَهُم مِّن رَّحۡمَتِنَا وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ لِسَانَ صِدۡقٍ عَلِيّٗا

ئێمه له ڕه‌حم و به‌خشنده‌یی خۆشمان هه‌موویانمان به‌هره‌وه‌ر کردو ئێمه زمانی خه‌ڵکی دیندارمان هێناوه‌ته گۆ که (هه‌تا دنیا دنیایه‌) باسی ئه‌وانه به‌چاکی و پاکی و بڵندی بکه‌ن.



الصفحة التالية
Icon