وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مُوسَىٰٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ مُخۡلَصٗا وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا

یادی موساش باس بکه له قورئاندا، به‌ڕاستی ئه‌ویش که‌سێکی هه‌ڵبژارده و دڵسۆزو پێغه‌مبه‌ر فرستاده بوو.


وَنَٰدَيۡنَٰهُ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنِ وَقَرَّبۡنَٰهُ نَجِيّٗا

له‌لای ڕاستی کێوی - طور - ه‌وه بانگمان لێ کرد، له‌کاتی گفتوگۆی نهێنیدا نزیکمان خسته‌وه‌.


وَوَهَبۡنَا لَهُۥ مِن رَّحۡمَتِنَآ أَخَاهُ هَٰرُونَ نَبِيّٗا

هه‌روه‌ها به‌ره‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆمان هاروونی برایمان کرده پێغه‌مبه‌ر و (هاوکار) بۆی.


وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِسۡمَٰعِيلَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صَادِقَ ٱلۡوَعۡدِ وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا

ئیسماعیل یش باس بکه له قورئاندا، به ڕاستی ئه‌و له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیدا ڕاستگۆ بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا بوو.


وَكَانَ يَأۡمُرُ أَهۡلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرۡضِيّٗا

(ئیسماعیل) هه‌میسشه‌و به‌رده‌وام، فه‌رمانی ده‌دا به خێزانی و خزمانی، که نوێژه‌کانیان (به ڕێک و پێکی و له کاتی خۆیدا) ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش فه‌رامۆش نه‌که‌ن و ئه‌و لای په‌روه‌ردگاری شیایسته‌ی ڕێزو ڕه‌زامه‌ندی بوو.


وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِدۡرِيسَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيّٗا

هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی ئیدریس بکه‌، چونکه ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆ بوو..



الصفحة التالية
Icon