ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ

الله زاتێکه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه‌، هه‌رچی ناوه پیرۆزو سیفاته جوانه‌کان هه‌یه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌.


وَهَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ

ئه ی پێغه‌مبه‌ر ‎صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه‌؟!


إِذۡ رَءَا نَارٗا فَقَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِقَبَسٍ أَوۡ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدٗى

کاتێک ئاگرێکی بینی (له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر، له شه‌وێکی ساردا، له بیابانی سینادا) به‌خێزانکه‌ی وت: ئێوه لێره بن، به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه‌، (با برۆم) به‌ڵکو سه‌لکه بزوتێکتان بۆ بهێنم، یان که‌سێکم ده‌ست بکه‌وێت ڕێنموویم بکات.


فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ يَٰمُوسَىٰٓ

جا کاتێک نزیکی ئاگره‌که بۆوه‌، بانگی لێکرا: ئه‌ی موسا..


إِنِّيٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخۡلَعۡ نَعۡلَيۡكَ إِنَّكَ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوٗى

دڵنیابه من په‌روه‌ردگاری تۆم، که‌واته پێڵاوه‌کانت دا بکه‌نه‌، چونکه بێگومان تۆ له دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت.


وَأَنَا ٱخۡتَرۡتُكَ فَٱسۡتَمِعۡ لِمَا يُوحَىٰٓ

منیش هه‌ڵم بژاردوویت (بۆ ڕابه‌رایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی) جا گوێ بگره بۆ ئه‌و شتانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.



الصفحة التالية
Icon