أَوَلَمۡ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ كَانَتَا رَتۡقٗا فَفَتَقۡنَٰهُمَاۖ وَجَعَلۡنَا مِنَ ٱلۡمَآءِ كُلَّ شَيۡءٍ حَيٍّۚ أَفَلَا يُؤۡمِنُونَ

ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێ ده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ک پێکده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستیانه و به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌ی ئێمه‌)؟!


وَجَعَلۡنَا فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِهِمۡ وَجَعَلۡنَا فِيهَا فِجَاجٗا سُبُلٗا لَّعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ

له زه‌ویشدا که‌ژو کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه‌، تا لاسه‌نگ نه‌بێت و لار نه‌بێته‌وه و هه‌ڵیان نه‌گێرێته‌وه‌، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵه‌کاندا ڕێگاو بانی فراوانمان سازاندووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکه‌ن و هه‌روه‌ها ڕێیان له گه‌نجینه و ناز و نیعمه‌ته شاراوه‌کان بکه‌وێت.


وَجَعَلۡنَا ٱلسَّمَآءَ سَقۡفٗا مَّحۡفُوظٗاۖ وَهُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِهَا مُعۡرِضُونَ

ئێمه ئاسمانمان کردووه به سه‌قفێکی پارێزراو، که‌چی ئه‌وانه ڕوو وه‌رده‌گێڕن له هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئاسمان.


وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ

هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وو ڕۆژی به‌دیهێناوه‌، خۆر مانگیش دروست کردووه‌، هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه (زوه‌ی به ده‌وری خۆردا و مانگیش به‌ده‌وری زه‌ویدا).



الصفحة التالية
Icon