ثُمَّ قَبَضۡنَٰهُ إِلَيۡنَا قَبۡضٗا يَسِيرٗا
له‌وه‌ودوا به شێنه‌یی ئه‌و سێبه‌ره بۆ لای خۆمان ده‌گێڕینه‌وه و ده‌یگرینه‌وه (دیاره که خوا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌وه زاتی مه‌زنی فه‌رامۆش نه‌که‌ین).
وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا وَٱلنَّوۡمَ سُبَاتٗا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورٗا
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وی کردووه به پۆشاک بۆتان و خه‌ویشی کردووه به هۆی ماتیی و بێ ده‌نگیی و ئارامیی و ڕۆژیشی کردووه به هۆی بڵاو بوونه‌وه و کار و کۆشش.
وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ طَهُورٗا
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که بای شه‌ماڵ ده‌نێرێت که مژده‌یه‌که له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، (ئینجا ده‌فه‌رمووێت): ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووه (به شێوه‌ی باران و به‌فرو ته‌رزه)...
لِّنُحۡـِۧيَ بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗا وَنُسۡقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقۡنَآ أَنۡعَٰمٗا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرٗا
تا به‌هۆیه‌وه سه‌رزه‌وی نیشتمانی مردوو زیندوو بکه‌ینه‌وه، هه‌تا ئاوی خواردنه‌وه‌ش ببه‌خشین به ماڵات و خه‌ڵکانێکی زۆر که دروستمان کردوون.
وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَٰهُ بَيۡنَهُمۡ لِيَذَّكَّرُواْ فَأَبَىٰٓ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورٗا
سوێند به خوا ئێمه قورئانمان ڕاگه‌یاندوه و به چه‌نده‌ها شێوه خستومانه‌ته به‌رده‌میان تا یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر ڕێبازی بێ باوه‌ڕی ده‌گرنه به‌ر، هه‌ر شوێنی بێباوه‌ڕی ده‌که‌ون و هیچی تر.