إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه.


فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه‌


وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107-108-109) دا مانا کراوه‌.


أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئایا له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئێوه به شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت ئاره‌زووی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جێبه‌جێ بکه‌ن؟...


وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ

وازیش ده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجووتانی خۆتان که په‌روه‌ردگارتان بۆی دروست کردوون، به‌ڵکو ئێوه هه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بارو به‌دڕه‌وشت و ناڕه‌سه‌نن.


قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ

تاوانباران وتیان: ئه‌ی لوط، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت له ده‌ربه‌ده‌ر کراوان ده‌بیت.


قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ

لوط وتی: به‌ڕاستی من بێزارم له کارو کرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێده‌که‌م و بێده‌نگ نابم.



الصفحة التالية
Icon