وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کراوه‌.


نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ

جوبره‌ئیلی ئه‌مین (فریشته‌ی وه‌حی) دایبه‌زاندووه‌.


عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ

بۆ سه‌ر دڵی تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا بچیته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌وه که خه‌ڵکی بێدارده‌که‌نه‌وه و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت دایانده‌چڵه‌کێنن.


بِلِسَانٍ عَرَبِيّٖ مُّبِينٖ

به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون و ئاشکرا، یاخود به زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون.


وَإِنَّهُۥ لَفِي زُبُرِ ٱلۡأَوَّلِينَ

بێگومان هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م قورئانه له کتێبه پێشووه‌کاندا باسکراوه‌.


أَوَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَـٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ

ئایا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه نه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه که زاناکانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان، گه‌لێ شت ده‌زانن.


وَلَوۡ نَزَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ بَعۡضِ ٱلۡأَعۡجَمِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر قورئانمان دابه‌زاندایه بۆ سه‌ر که‌سانێکی تر جگه له عه‌ره‌به‌کان...


فَقَرَأَهُۥ عَلَيۡهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ مُؤۡمِنِينَ

بیشخوێندایه به‌سه‌ریاندا هه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌کرد...



الصفحة التالية
Icon