۞وَإِذَا وَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِمۡ أَخۡرَجۡنَا لَهُمۡ دَآبَّةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ تُكَلِّمُهُمۡ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ

کاتێک بڕیاری به‌رپابوونی (قیامه‌ت درا، یاخود نزیک بۆوه‌)، زینده‌وه‌رێک له زه‌وی ده‌رده‌هێنین بۆیان که قسه‌یان بۆ ده‌کات که‌: به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه‌.


وَيَوۡمَ نَحۡشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٖ فَوۡجٗا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُمۡ يُوزَعُونَ

ڕۆژێک دێت له هه‌ر ئوممه‌تێک ده‌سته‌یه‌ک کێش ده‌که‌ین و کۆیان ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانن، ئینجا به‌رودوا هه‌موویان کۆده‌کردێنه‌وه‌.


حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُو قَالَ أَكَذَّبۡتُم بِـَٔايَٰتِي وَلَمۡ تُحِيطُواْ بِهَا عِلۡمًا أَمَّاذَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دێنه پێشه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌، خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه ئێوه بڕواتان به ئایه‌ته‌کانی من نه‌هێنا له کاتێکدا ئێوه هێچ زانستی و زانیاریه‌کتان ده‌رباره‌ی نه‌بوو؟ یاخود ئێوه خه‌ریکی چی بوون؟ چیتان ده‌کرد به ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌؟


وَوَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِم بِمَا ظَلَمُواْ فَهُمۡ لَا يَنطِقُونَ

سه‌رئه‌نجام بڕیارو فه‌رمانی خوا درچوو دژیان به‌هۆی ئه‌وسته‌مه‌ی کردیان، جا قسه‌یان بۆ ناکرێت و ورته‌یان لێنایه‌ت.


أَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا جَعَلۡنَا ٱلَّيۡلَ لِيَسۡكُنُواْ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبۡصِرًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ

ئایا ئه‌و خه‌ڵکه نه‌یانبینیوه که به‌ڕاستی ئێمه شه‌ومان تاریک کردووه‌، تا تیایدا بحه‌سێنه‌وه‌، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆته‌وه‌، تا هه‌موو شت ببینن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک ئیمان و باوه‌ر بهێنن.



الصفحة التالية
Icon