فَجَآءَتۡهُ إِحۡدَىٰهُمَا تَمۡشِي عَلَى ٱسۡتِحۡيَآءٖ قَالَتۡ إِنَّ أَبِي يَدۡعُوكَ لِيَجۡزِيَكَ أَجۡرَ مَا سَقَيۡتَ لَنَاۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيۡهِ ٱلۡقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفۡۖ نَجَوۡتَ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ
دوای تاوێك یه‌كێك له كچه‌كان هات بۆ لای مو‌سا زۆر به‌شه‌رم و حه‌یاوه ده‌رۆیشت به ڕێگه‌دا، كه گه‌یشته لای پێی وت: باوكم بانگت ده‌كات و حه‌ز ده‌كات پاداشتی ئه‌و چاكه‌و ئاودانی ماڵاته كه بۆ ئێمه‌ت ئه‌نجامدا، بداته‌وه... ، كاتێك مو‌سا گه‌یشته لای باوكیان، دوای حه‌وانه‌وه هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی بۆ گێرایه‌وه باوكی كچه‌كان وتی: مه‌ترسه، تۆ ئیتر ڕزگارت بوو له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار.
قَالَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا يَـٰٓأَبَتِ ٱسۡتَـٔۡجِرۡهُۖ إِنَّ خَيۡرَ مَنِ ٱسۡتَـٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡأَمِينُ
یه‌كێك له كچه‌كان وتی: بابه بۆ به كرێی ناگریت، چونكه به‌ڕاستی چاكترین كه‌سێك كه تۆ بیگریت به كرێ، ئه‌م پیاوه به‌هێزو ئه‌مین و ده‌سپاك و ده‌روون پاكه‌یه.
قَالَ إِنِّيٓ أُرِيدُ أَنۡ أُنكِحَكَ إِحۡدَى ٱبۡنَتَيَّ هَٰتَيۡنِ عَلَىٰٓ أَن تَأۡجُرَنِي ثَمَٰنِيَ حِجَجٖۖ فَإِنۡ أَتۡمَمۡتَ عَشۡرٗا فَمِنۡ عِندِكَۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أَشُقَّ عَلَيۡكَۚ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
باوكیان پێشنیاره‌كه‌ی پێ باش بوو بۆیه وتی: من پێم چاكه بتكه‌م به كوڕی خۆم، به زاوای خۆم، یه‌كێك له‌م دوو كچه‌ت لێ ماره بكه‌م به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌شت ساڵ لای من كار بكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر ده ساڵیشت برده سه‌ر ئه‌وه‌چاكه‌ی خۆته، منیش نامه‌وێت بێزارت بكه‌م و زۆرت بۆ بهێنم، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت له چاكان ده‌بم؟