هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَسَوَّىٰهُنَّ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

هه‌ر ئه‌وزاته هه‌موو شتێكی له زه‌ویدا بۆ ئێوه دروست كردووه‌، پاشان ویستی ئاسمان دروست بكات، بۆیه به حه‌وت چین به‌دی هێناو ڕێكی خستن، هه‌ر خۆیشی به هه‌موو شتێك زاناو ئاگاداره‌.


وَإِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَـٰٓئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ خَلِيفَةٗۖ قَالُوٓاْ أَتَجۡعَلُ فِيهَا مَن يُفۡسِدُ فِيهَا وَيَسۡفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحۡنُ نُسَبِّحُ بِحَمۡدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَۖ قَالَ إِنِّيٓ أَعۡلَمُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه بكه له دێرین زه‌ماندا) په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت: به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێك دابنێم (بۆ ئاوه‌دانی و دینداری)، فریشته‌كان وتیان: ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێنشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات؟! له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو ڕێزی تۆ چاك ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی شایسته‌ی تۆ نین، (له‌وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم.


وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلۡأَسۡمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمۡ عَلَى ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبِـُٔونِي بِأَسۡمَآءِ هَـٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

(ئینجا ئاده‌می درووست كرد، ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشته‌كان ڕوون بكاته‌وه‌) ناوی هه‌رچی پێویستی ده‌وروبه‌ر هه‌یه فێری كرد، له‌وه‌ودوا به فریشته‌كانی ڕانواند و پێی فه‌رموون: ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و شتانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و (توانای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌ویتان هه‌یه‌؟).



الصفحة التالية
Icon