وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدۡ كُذِّبَتۡ رُسُلٞ مِّن قَبۡلِكَۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ

(پاشان دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوات پێنه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیایه که پێغه‌مبه‌رانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه‌، به‌ڵام غه‌مت نه‌بێت هه‌ر بۆ لای خوا هه‌موو کارێک ده‌برێته‌وه و ئه‌وانه له ده‌ستی ده‌رناچن.


يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ

ئه‌ی خه‌ڵکینه‌: دڵنیابن به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه‌) که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لی نه‌شێوێنێت و شه‌تیان نه‌تانخه‌ڵتێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خواوه (که گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یییه و لێتان خۆش ده‌بێت).


إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ لَكُمۡ عَدُوّٞ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّاۚ إِنَّمَا يَدۡعُواْ حِزۡبَهُۥ لِيَكُونُواْ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ

چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.


ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٌ

ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوه‌ڕێیانه‌، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌جامداوه لێخۆشبوون و پاداشتی بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه بۆ بۆیان ئاماده‌یه‌.



الصفحة التالية
Icon