طسٓۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡقُرۡءَانِ وَكِتَابٖ مُّبِينٍ

سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (1لبقره‌) بده‌، ئه‌وه ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه‌ن و فه‌رمانی کتێبێکی پیرۆزو ئاشکرا و ڕوونه‌.


هُدٗى وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِينَ

ڕێنمووی به‌خش و مژده به‌خشه به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا).


ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ

ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات ده‌به‌خشن و باوه‌ڕێکی به‌تین و دامه‌زراویان به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌.


إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَهُمۡ يَعۡمَهُونَ

بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناهێنن، کارو کرده‌وه خراپه‌کانمان له‌به‌رچاو جوان کردوون، له‌به‌ر ئه‌وه چاوی دڵیان کوێر بووه خراپی کرداره‌کانیان نابینن.


أُوْلَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَهُمۡ سُوٓءُ ٱلۡعَذَابِ وَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ هُمُ ٱلۡأَخۡسَرُونَ

ئائه‌وانه ئه‌وانه‌ن ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئامه‌ده‌یه و ئه‌وان له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س خه‌ساره‌تمه‌ندترن.


وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى ٱلۡقُرۡءَانَ مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ عَلِيمٍ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی تۆ له‌لایه‌ن زاتێکی داناو زاناوه قورئان فێر ده‌کرێیت و پێت ده‌ردرێت.



الصفحة التالية
Icon