وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ

سوێند به ئاسمان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون.


وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ

جا تۆ چووزانی (طارق) چیه‌.


ٱلنَّجۡمُ ٱلثَّاقِبُ

ئه‌ستێره‌یه‌که به ڕووناکیه‌که‌ی تاریکی ده‌بڕێت.


إِن كُلُّ نَفۡسٖ لَّمَّا عَلَيۡهَا حَافِظٞ

(سوێند به‌وانه‌) هیچ که‌س نیه چاودێری نه‌بێت، (سه‌ره‌تا خوا چاودێری هه‌مووانه‌، فریشته‌کانیشی کردووه به چاودێرو پارێزه‌رمان).


فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ مِمَّ خُلِقَ

که‌واته با ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له چی دروستکراوه‌؟!


خُلِقَ مِن مَّآءٖ دَافِقٖ

دروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو (که مه‌نی پیاوه و هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته‌، هه‌ردوولایان هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ پێکهاتنی ئاده‌میزاد، به‌ویستی خوا).


يَخۡرُجُ مِنۢ بَيۡنِ ٱلصُّلۡبِ وَٱلتَّرَآئِبِ

له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت و ئێسکه‌کانی سینه‌دا ده‌رده‌چێت.


إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجۡعِهِۦ لَقَادِرٞ

بێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئاده‌میزادی) زۆر لائاسانه و توانای ته‌واوی هه‌یه‌.



الصفحة التالية
Icon