ﯬ
ترجمة معاني سورة المنافقون
باللغة الكردية من كتاب Burhan Muhammad - Kurdish translation
.
ﰡ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێك ناپاك و دووڕووه‌کان دێن بۆ لات و ده‌ڵێن: ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت!! له‌حاڵێکدا که خوا خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ر و فرستاده‌ی ئه‌ویت، له هه‌مان کاتدا، خوا شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و ناپاك و دووڕووانه درۆزنن.
ئه‌وانه سوێندی درۆیان کردووه به قه‌ڵغانی خۆیان و به‌و هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی خه‌ڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد، کارێکی زۆر ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێ بوو.
ئه‌و حاڵه‌ته‌شیان بۆیه تێدا دروست بووه چونکه سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان هێنا؛ له‌وه‌ودوا حه‌قیان پۆشی و کافر بوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه مۆر نرا به‌سه‌ر دڵیان‌دا (بۆیه تێگه‌یشتن و بیروبۆچوونیان شێواوه و) له ڕاستیه‌کان تێ ناگه‌ن.
کاتێك ده‌یانبینیت سیما و له‌ش و لاریان سه‌رسامت ده‌کات، کاتێکیش دێنه قسه (ئه‌وه‌نده ده‌م بازو قسه‌زانن) ئه‌وه گوێ ده‌گرێت بۆ قسه‌یان، ده‌ڵێی داری وشکی به‌دیواردا هه‌ڵپه‌سێردراون، ئه‌وه‌نده له ترس و بیمدا ده‌ژین، هه‌ر هاوارو و بانگێك بکرێت، هه‌ر باسێك بێته پێشه‌وه، وه‌ده‌زانن دژی ئه‌وانه، ئا ئه‌وانه هه‌ر دوژمنن، که‌وابوو خۆتیان لێ بپارێزه، وریایان به، خوا بیانکوژێت و له‌ناویان به‌رێت، ئاخر بۆچی واده‌که‌ن، به‌ره‌و کوێ لادران (بۆچی باوه‌ڕی دامه‌زراو ناهێنن و له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن).
کاتێك پێیان بوترێت وه‌رن پێغه‌مبه‌ری خوا، داوای لێخۆشبوونتا بۆ ده‌کات، سه‌ر باده‌ده‌ن و لووت به‌رزی ده‌که‌ن، ده‌یانبینیت ڕوو وه‌رده‌گێڕن و به‌رهه‌ڵستی ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان لا گه‌وره ده‌بێت و خۆ به‌زلزانن.
چونیه‌که بۆیان داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه‌یت یان نه‌یکه‌یت، هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموویی قه‌ومی تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو نادات.
ئه‌وانه که‌سانێکن ده‌ڵێن به خه‌ڵکی: ماڵ و سامان مه‌به‌خشن به‌و که‌سانه‌ی که له ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوادان، تا بڵاوه‌ی لێ بکه‌ن!! (مه‌به‌ستیان هه‌ژارانی کۆچبه‌رانه، ئه‌ی نازانن) هه‌رچی گه‌نجیه‌نه‌کان هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڵام دووڕوه‌کان ئه‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و له نهێنیه‌کان سه‌رده‌رناکه‌ن.
ئه‌و دووڕووانه ده‌ڵێن: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه (دیاره که به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌شداری غه‌زایان کردووه، به ناچاری، یان بۆ ته‌ماع و ئاشووب نانه‌وه) ده‌بێت ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ڕێز و پیاوماقووڵه، ئه‌وه ده‌ر بکات له شار که بێ ڕێز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته، ئه دووڕووانه نازانن که: عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و پایه‌داری هه‌ر شایسته‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیماندارانه.
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌وڵ بده‌ن نه ماڵ و سامانتان، نه ڕۆڵه‌کانتان، نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و که‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگاتان بکه‌ن، جا هه‌رکه‌س له یادی خوا که‌م ته‌رخه‌می بکات، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن.
له‌و ماڵ و سامان و زانستی و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێمان به‌خشیوون، ئێوه‌ش لێی ببه‌خشن و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گرن و قۆرخی مه‌که‌ن؛ پێش ئه‌وه‌ی که مردن یه‌خه به‌یه‌کێکتان بگرێت و بڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆزگه ماوه‌یه‌کی که‌می تر مۆڵه‌تت بدامایه تا خێر‌و چاکه‌م بکردایه و ماڵ و سامانم ببه‌خشیایه و بچوومایه‌ته ڕیزی چاکانه‌وه...
جا ئه‌و داخوازیه به‌جێ نیه، چونکه ڕۆژی هه‌رکه‌سێك ته‌واو بوو، کاتی مه‌رگی هه‌ر که‌سێك هات، هه‌رگیز خوا دوای ناخات و مۆڵه‌تی بۆ تازه ناکاته‌وه، خوایش زۆر ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.