ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە باھیچ کۆمەڵە پیاوێك گاڵتە نەکەن بەکۆمەڵێکی تریان، ڕەنگە گاڵتە پێ کراوەکان لە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوا) وە ژنانێك گاڵتە نەکەن بەژنانێکی تر، ڕەنگە ئافرەتە گاڵتە پێکراوەکان لە ئافرەتە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوای گەورە) تانە وتەشەر لەیەکتری مەدەن (لەنێو خۆتاندا) ناو‌و ناتۆرە لەیەکتری مەنێن، ئای چەند خراپە ناو بردنێ کە گوناھە (بە موسڵمان بڵێیت کافر، یان داوێن پیس) پاش باوەڕ ھێنان جـا ئەوەی پەشیمان نەبێتەوە ئەوە ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن
الترجمة الكردية
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَسۡخَرۡ قَوۡمٞ مِّن قَوۡمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُواْ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَلَا نِسَآءٞ مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهُنَّۖ وَلَا تَلۡمِزُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَلَا تَنَابَزُواْ بِٱلۡأَلۡقَٰبِۖ بِئۡسَ ٱلِٱسۡمُ ٱلۡفُسُوقُ بَعۡدَ ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن لَّمۡ يَتُبۡ فَأُوْلَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! هیچ که‌س و هیچ هۆزێک گاڵته به‌که‌س و هۆزێکی تر نه‌کات و زه‌لیلی نه‌کات، چونکه‌له‌وانه‌یه ئه‌وان چاکتر بن له‌مان، ژنانیش به‌گاڵته به‌یه‌ک نه‌که‌ن و یه‌کتر زه‌لیل نه‌که‌ن، چونکه‌له‌وانه‌یه ئه‌مان له‌وان چاکتر بن... سووکایه‌تی به‌خۆتان مه‌که‌ن و یه‌کتری عه‌یبدار مه‌که‌ن (چونکه‌سووکایه‌تی به‌یه‌کتر سووکایه‌تی یه به‌خۆتان) هه‌روه‌ها ناو‌و ناتۆره‌ی ناشیرین بۆ یه‌کتر دامه‌تاشن، ئای که‌چه‌ند ناشیرینه ناو‌و ناتۆره‌ی خراپ له‌دوای باوه‌ڕهێنان و موسڵمان بوون، ئه‌وه‌ش ته‌وبه‌ی نه‌کردبێت و په‌شیمان نه‌بووبێته‌ووه له‌گوناهه‌کانی، جا ئه‌و جۆره که‌سانه‌هه‌ر سته‌مکارن.
Burhan Muhammad - Kurdish translation