ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلاتان بە کۆچ کەری تاقیان بکەنەوە خوا بەباوەڕی ئەوان زاناترە، ئەمجا ئەگەر زانیتان ئەو (ئافرەتانە) باوەڕدارن ئەوە مەیانگێڕنەوە بۆلای (مێردە) بێ بڕواکانیان، نەئەو ئافرەتانە حەڵاڵن بۆ ئەو مێردە بێ باوەڕانە وە نە ئەو مێردانەش بۆ ئەو ئافرەتانە حەڵاڵن وە ئەوەی (مێردەکانیان) خەرجیان کردووە، بیاندەنەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە کە ئەم ئافرەتانە مارە بکەن ئەگەر مارەییەکانیان بدەنێ، ژنە کافرە (بت پەرستەکان) لای خۆتان ڕامەگرن (ئەوانەی کە لە مەککە بەبێ باوەڕی ماونەتەوە) ئێوە داوای ئەوە بکەنەوە کەخەرجتان کردووە (بۆ ژنە کافرەکانتان کە ئێستە چوونەتە لای کافران) ئەوانیش با داوای ئەوە بکەن کە خەرجیان کردووە (بۆ ژنە موسوڵمان بوەکانیان کە ھاتونەتە لای ئێوە) ئەمە فەرمانی خوایە بڕیار ئەدا لەنێوانیاندا وە خوا زانا وکاربەجێیە
الترجمة الكردية
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٖ فَٱمۡتَحِنُوهُنَّۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّۖ فَإِنۡ عَلِمۡتُمُوهُنَّ مُؤۡمِنَٰتٖ فَلَا تَرۡجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلۡكُفَّارِۖ لَا هُنَّ حِلّٞ لَّهُمۡ وَلَا هُمۡ يَحِلُّونَ لَهُنَّۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُواْۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّۚ وَلَا تُمۡسِكُواْ بِعِصَمِ ٱلۡكَوَافِرِ وَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقۡتُمۡ وَلۡيَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقُواْۚ ذَٰلِكُمۡ حُكۡمُ ٱللَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡۖ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ئافره‌ته ئیمانداره‌کان کۆچ ده‌که‌ن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکه‌نه‌وه‌و به‌وردیی پرسیاریان لێ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌کۆچ و هۆی هاتنه‌که‌یان، خوا ئاگاداره به ئیمانه‌که‌یان، جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن، ئه‌وه مه‌یانگێڕنه‌وه بۆ لای مێرده بێ باوه‌ڕه‌کانیان، نه ئه‌م ئافره‌ته حه‌ڵاڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن، نه‌ئه‌و بێ باوهڕانهش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه، ئه‌و ماره‌ییه‌ی مێرده کافره‌کانیان خه‌رجیان کردووه بۆیان بگێڕنه‌وه، ئیتر هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیش له‌سه‌رتان نیه ئه‌و ئافرته ماره بکه‌ن کاتێك ماره‌ییان بده‌نێ، ئافره‌تانی کافرمه‌هێڵنه‌وه لای خۆتان، واته ماره‌یان مه‌که‌ن، ئێوه‌ش ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکتان کردووه له ئافره‌تێکی کافردا داوای بکه‌نه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکیان کردووه له ئافره‌تێکی ئیمانداردا با داوای بکه‌نه‌وه، ئائه‌وه حوکم و فه‌رمانی خوایه، که خۆی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانتاندا، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا و دانایه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation