ھەر کەسێك گەورەیی و سەربەرزی دەوێت (لەخوای بوێت) چونکە بەڕاستی ھەموو گەورەیی و دەسەڵات ھەر بۆ خوایە ووتەی پاک و چاک تەنھا بۆ لای ئەو (خوا) سەر دەکەوێت وە (ووتەی پاک‌و) کردەوەی چاک بەرز دەکاتەوە (بۆلای خۆی) وە ئەوانەی کەپیلانە خراپەکان دەگێڕن سزایەکی توند‌و بەتینیان بۆ ھەیە و فێڵ و پیلانی ئەوانە لەناو دەچێت
الترجمة الكردية
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ جَمِيعًاۚ إِلَيۡهِ يَصۡعَدُ ٱلۡكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلۡعَمَلُ ٱلصَّـٰلِحُ يَرۡفَعُهُۥۚ وَٱلَّذِينَ يَمۡكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞۖ وَمَكۡرُ أُوْلَـٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ
ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی وپایه‌بڵندی ده‌وێت، با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ خوایه، گوفتاری چاک و جوان و به‌جێ بۆ لای ئه‌و زاته به‌رز ده‌بێه‌وه، کاروکرده‌وه‌ی چاکیش گوفتاری شیرین به‌رز ده‌کاته‌وه (هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه)، جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توند‌و تیژ بۆتان ئاماده‌یه، پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وه و بێ به‌روو و ناکامه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation