ئەمجا ئەگەر یەکێك (بەندەی) دەست نەکەوت ئەوە با دوو مانگ لەسەریەک بەڕۆژوو بێت پێش ئەوەی بچنە لای یەك، ئەگەر یەکێك نەیتوانی (دوومانگ بەڕۆژوو بێت) ئەوە با نانی شەست ھەژار بدات، ئەو (کەفارەتانە کە لەسەرتان پێویست کراوە) بۆ ئەوەیە باوەڕ بکەن بەخوا وپێغەمبەری خوا (ملكەچی فەرمانی خوا وپێغەمبەری خوا بن) وە ئەوانە سنووری خوان وە بۆ بێ باوەڕان ھەیە سزای سەخت
الترجمة الكردية
فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ شَهۡرَيۡنِ مُتَتَابِعَيۡنِ مِن قَبۡلِ أَن يَتَمَآسَّاۖ فَمَن لَّمۡ يَسۡتَطِعۡ فَإِطۡعَامُ سِتِّينَ مِسۡكِينٗاۚ ذَٰلِكَ لِتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۗ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ
ئینجا ئه‌وه‌ی کۆیله‌ی ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت پێش به‌یه‌کگه‌یشتنیان، جا ئه‌وه‌ی ناتوانێت به ڕۆژوو بێت، با شه‌ست هه‌ژار تێر بکات له ژه‌مێک خواردن، ئه‌وه‌ی که باسکرا بۆ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕتان پته‌و بێت به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (چونکه خوا چاره‌سه‌ر داده‌نێت بۆ گیروگرفته‌کان)، ئه‌و بڕیارانه‌ش سنووری خوان، بۆ ئه‌وانه‌ش که کافرن (ملکه‌چی فه‌رمانی خوا نابن) سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation