کاتێك کە (پێغەمبەر ﷺ) بەنھێنی لای ھەندێ لەژنەکانی قسەیەکی درکاند ئەمجا کەئەو (ژنە) قسەکەی کرد (بۆ ھەوێکەی) خواش پێغەمبەری ﷺ ئاگادار کرد، (پێغەمبەر ﷺ) ھەندێك (لەقسەکان) ی باسکرد وبێ دەنگ بوو لە ھەندێکی تری، ئەمجا کە پێی ووت (ژنەکەی) ووتی: کێ ئەمەی پێ گەیاندی، فەرمووی خوای زانای ئاگادار پێی گەیاندم
الترجمة الكردية
وَإِذۡ أَسَرَّ ٱلنَّبِيُّ إِلَىٰ بَعۡضِ أَزۡوَٰجِهِۦ حَدِيثٗا فَلَمَّا نَبَّأَتۡ بِهِۦ وَأَظۡهَرَهُ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ عَرَّفَ بَعۡضَهُۥ وَأَعۡرَضَ عَنۢ بَعۡضٖۖ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِۦ قَالَتۡ مَنۡ أَنۢبَأَكَ هَٰذَاۖ قَالَ نَبَّأَنِيَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡخَبِيرُ
کاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قسه‌یه‌کی نهێنی لای هه‌ندێك له خێزانه‌کانی درکان (که ئه‌ویش دایکه حفصه بوو)، جا کاتێک ئه‌ویش باسه‌که‌ی گه‌یانده دایکه عائیشه خوایش پێغه‌مبه‌ری ئاگادارکرد له ڕاز‌و نیازیان و باسی هه‌ندیك له ڕازه‌که‌ی کرد‌و باسی هه‌ندێکی نه‌کرد، (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گله‌یی له دایکه حفصه کرد، ده‌رباره‌ی درکاندنی نهێنیکه) دایکه حفصه پرسی: کێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێگه‌یاندیت؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتی: خوای زانا‌و ئاگا منی ئاگادار کرد، (ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ڕووداوێکی تایبه‌تیه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که له‌کتێبه‌کانی سیره‌دا باس کراوه).
Burhan Muhammad - Kurdish translation