(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەو شتانەی ئێوە دەیانپەرستن جگە لە خوا پیشانم بدەن لە زەویدا چیان دروست کردووە یان لە(دروست کردنی) ئاسمانەکاندا بەشداریان کردووە، دەی پەڕاوێکم بۆ بھێنن لە پێش ئەم (قورئانە ھاتبێت) یان زانیاریەك کە لە پێشووان بەجێ مابێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
الترجمة الكردية
قُلۡ أَرَءَيۡتُم مَّا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِۖ ٱئۡتُونِي بِكِتَٰبٖ مِّن قَبۡلِ هَٰذَآ أَوۡ أَثَٰرَةٖ مِّنۡ عِلۡمٍ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ئه‌ی محمد ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵم بده‌نێ: ئایا سه‌رنجتان داوه‌له‌و شتانه‌ی که‌له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و، هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن؟ باشه‌ئاخر ئه‌وانه‌چ شتێکیان له‌زه‌ویدا به‌دیهێناوه، با پێشانم بده‌ن!... یاخود ئه‌وانه له‌هه‌ڵسوڕانی ئاسمانه‌کاندا هیچ هاوبه‌شی وهاوکاریه‌کیان هه‌یه؟!.. ( ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: به‌ڵێ ) ده‌که‌واته کتێبێکی ئاسمانیم نیشان بده‌ن که‌پێش ئه‌م قورئانه بۆتان هاتبێت، یان دیارده‌یه‌کی زانستی له‌و ڕووه‌وه بیسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!
Burhan Muhammad - Kurdish translation