(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەواڵم بدەنێ ئەو ھاوبەشانەی لەجیاتی خوا دەتانپەرستن (ھاوارتان لێ دەکردن) نیشانم بدەن لەزەویدا چیان دروستکردووە؟ یان لەبەدی ھێنانی ئاسمانەکاندا بەشداری (خوا)یان کردووە؟ یان کتێبێکمان پێداون جا بەڵگەیان لەو کتێبەدا ھەیە (کەبتەکان ھاوبەشی خوان) (نەخێر وانیە) بەڵکو ستەمکاران ھیچ بەڵێنێک بەیەکتری نادەن جگە لەفریودان و(ھەڵخەڵەتاندن) نەبێت
الترجمة الكردية
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُواْ مِنَ ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ لَهُمۡ شِرۡكٞ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَمۡ ءَاتَيۡنَٰهُمۡ كِتَٰبٗا فَهُمۡ عَلَىٰ بَيِّنَتٖ مِّنۡهُۚ بَلۡ إِن يَعِدُ ٱلظَّـٰلِمُونَ بَعۡضُهُم بَعۡضًا إِلَّا غُرُورًا
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی کردوتانه به هاوه‌ڵ بۆ خوا‌و هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن جگه له خوا، پیشانم بده‌ن کام شوێنی زه‌ویان دروست کردووه، ئایا به‌شداریه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانه‌کاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبه‌خشیوون تا دڵنیابن له هاوکاریی بته‌کان!! نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو ئه‌و سته‌مکارانه هیچ به‌ڵێنێك به یه‌کتری ناده‌ن، ته‌نها خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.
Burhan Muhammad - Kurdish translation