یان دەڵێن (موحەممەد ﷺ) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر خۆم ھەڵم بەستبێت (خوا سزای بەتینم دەدات) ئەوسا ئێوەش لەبەرانبەر خوادا بۆ من ھیچتان لە دەست نایەت، خوا چاك دەزانێت بەو توانجانەی دەیدەن لە قورئان، ئەو خوایە بەسە کەشایەت بێت لە نێوان من وئێوەدا، ھەر ئەوە لێبوردە ومیھرەبان
الترجمة الكردية
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ إِنِ ٱفۡتَرَيۡتُهُۥ فَلَا تَمۡلِكُونَ لِي مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِۚ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
یاخوا ده‌ڵێن محمد ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه... پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خۆم هه‌ڵم به‌ستبێت، ( ئه‌وه دڵنیابن خوا تۆڵه‌م لێده‌ستێنێت و سزام ده‌دات )، ئه‌و کاته ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن له‌خه‌شم و قینی خوا ڕزگارم بکه‌ن، جا هه‌ر خوا ده‌زانێت ده‌رباره‌ی ئه‌م قورئانه‌ئێوه چ دڕۆ و بوختانێک هه‌ڵده‌به‌ستن وتێیدا ڕۆده‌چن؟ له‌به‌ر ئه‌وه خوام به‌سه که شایه‌ت بێت له‌نێوان من و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌وزاته لێبوورده‌و به‌سۆزو میهره‌بانه ( بۆ ئه‌وانه‌ی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌بیروبۆچوونه چه‌وته‌کانیان و ڕێگه‌ی ئیمان ده‌گرنه‌به‌ر ).
Burhan Muhammad - Kurdish translation