ھەر ئەوان (مەککەیەکان) بوون کافر بوون وە ڕێگری ئێوەیان کرد (لەزیارەتی) مزگەوتی حەرام ( کەعبەی پیرۆز) وە(نەیانھێشت) قوربانیە وەستێنراوەکان (لەحودەیبیەدا) بگاتە شوێنی سەربڕینی خۆی (خوا زاڵی دەکردن بەسەر مەککەدا لەو ساڵەدا) ئەگەر پیاو وئافرتانی ئیماندار نەبوایە (لەناو کافرانی مەککەدا) کەئێوە نەتان دەناسین، پێتان پێدادەنان (دەتان کوشتن) جا بەھۆیانەوە تووشی تاوان دەبوون بێ ئەوەی بزانن، تاخوا بیخاتە بەر بەزەیی خۆی ئەو کەسەی کە خۆی دەیەوێت، بەڵام ئەگەر (ئیمانداران وکافران لەمەککەدا) لەیەکتر جیاببوونایەتەوە، بێگومان بێ باوەڕەکانیانمان سزادەدا بەسزادانێکی سەخت
الترجمة الكردية
هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡهَدۡيَ مَعۡكُوفًا أَن يَبۡلُغَ مَحِلَّهُۥۚ وَلَوۡلَا رِجَالٞ مُّؤۡمِنُونَ وَنِسَآءٞ مُّؤۡمِنَٰتٞ لَّمۡ تَعۡلَمُوهُمۡ أَن تَطَـُٔوهُمۡ فَتُصِيبَكُم مِّنۡهُم مَّعَرَّةُۢ بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ لِّيُدۡخِلَ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ لَوۡ تَزَيَّلُواْ لَعَذَّبۡنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا
ئه‌و خراپه‌کارانه‌ئه‌وانه‌ن که‌بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێگه‌شیان لێ گرتن بگه‌نه‌که‌عبه‌ی پیرۆز‌و نه‌یانهێشت ئه‌و مه‌ڕوماڵاته‌ی که‌گل درابوونه‌وه‌بۆ قوربانی بگاته‌جێی خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و پیاوو ئافره‌تانه‌موسوڵمانانه نه‌بوایه که‌نه‌تانده‌ناسین پێشێلتان ده‌کردن (له‌ناو شاری مه‌ککه‌دا بوون و هێشتا کۆچیان نه‌کردبوو)، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌عه‌یب و عارو باری گرانتان تووش ده‌بوو لێیانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانن، (ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌نه‌بووایه مۆڵه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا بۆ کوشتنیان)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بخاته‌ژێر سایه‌ی سۆز‌و به‌زه‌یی خۆیه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمان له‌کافران جیابوونایه له‌مه‌ککه‌دا، بێگومان ئێمه به‌ده‌ستی ئێوه سزای به‌سۆی بێ باوه‌ڕانمان ده‌دا.
Burhan Muhammad - Kurdish translation