ئەوانە (یاریدەدەرەکان) کە لەماڵ وشوێنی خۆیان بوون (لەشاری مەدینە) وباوەڕیان ھێنا پێش (کۆچکردنی برا موھاجرەکانیان) ئەوەی کۆچ بکات بۆ لایان خۆشیان دەوێ وە شك نابەن لە دڵ ودەروونی خۆیاندا ھیچ جۆرە حەسوودی وبەخیلیەك لەبەر ئەوەی بەشی کۆچکەران درا و(بەشی ئەوان نەدرا لەو ماڵ وسامانەی کە گیرا لەجولەکەکان) وە فەزڵی ئەوان ئەدەن بەسەر فەزڵی خۆیاندا ئەگەر چی خۆشیان زۆر پێویستیان پێی بێت وە ئەو کەسەی خۆی لە ڕژدی وبەخیلی دەروونی بپارێزێت (بەڕاستی) ھەر ئەوانن سەرفەراز وسەرکەوتوو
الترجمة الكردية
وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلۡإِيمَٰنَ مِن قَبۡلِهِمۡ يُحِبُّونَ مَنۡ هَاجَرَ إِلَيۡهِمۡ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمۡ حَاجَةٗ مِّمَّآ أُوتُواْ وَيُؤۡثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ وَلَوۡ كَانَ بِهِمۡ خَصَاصَةٞۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
ئه‌وانه‌ی که پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئاماده کرد بۆ پێشوازیی له کۆچبه‌ران و دڵ و ده‌روونی خۆیان ڕازانده‌وه به‌ئیمان، ئه‌وانه‌شیان خۆش ده‌وێت که کۆچیان کردووه بۆ لایان و له دڵ و ده‌رونیاندا جێی هیچ جۆره حه‌سوودی و به‌خیلیه‌ك نابێته‌وه (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی کۆچبه‌ران دراوه و به‌شی ئه‌وان نه‌دراوه)، حه‌ز به به‌خشینی ده‌ستکه‌وته‌کان به‌وان ده‌که‌ن، فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن، جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ڕه‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.
Burhan Muhammad - Kurdish translation