بێگومان پێت دەڵێن ئەو عەرەبە دەشتەکیانەی کەلە غەزا جێ مابوون، سامان وخاوخێزانمان مەشغوڵیان کردین (نەیان ھێشت بێین بۆ غەزا) لەبەر ئەوە داوای لێ خۆشبوونمان بۆ بکە، ئەوەی بەزمانیان دەیڵێن لەدڵیاندا نیە (وباوەڕیان پێی نیە) بڵێ جا کێ لەبەرانبەر خوادا ھیچی بەدەستە بۆتان ئەگەر خوا زیانێکی بۆتان بوێت یان سوودو قازانجێکی بۆتان بوێت (وانیە کە دەیڵێن) بەڵکو خوا ئاگادارە بەھەرچییەك کە دەیکەن
الترجمة الكردية
سَيَقُولُ لَكَ ٱلۡمُخَلَّفُونَ مِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ شَغَلَتۡنَآ أَمۡوَٰلُنَا وَأَهۡلُونَا فَٱسۡتَغۡفِرۡ لَنَاۚ يَقُولُونَ بِأَلۡسِنَتِهِم مَّا لَيۡسَ فِي قُلُوبِهِمۡۚ قُلۡ فَمَن يَمۡلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔا إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ ضَرًّا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ نَفۡعَۢاۚ بَلۡ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرَۢا
ئه‌و عه‌ره‌به‌کۆچه‌رییانه‌ی له‌رێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبیه به‌جێمان و به‌شداریان نه‌کرد کاتێک زانیان ئێوه به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن که‌خوا به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کانی جه‌نگی پێدابوون دێن بۆلات و ده‌ڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمه‌ی سه‌رقاڵ و خه‌ریک کرد و کاتمان نه‌بوو بێین له‌گه‌ڵتان، له‌به‌ر ئه‌وه‌داوای لێ‌خۆش بوونمان بۆ بکه‌ن لای خوا، ئه‌وه‌ی به‌زمان ده‌یڵێین له‌دڵیاندا نی یه، پێیان بڵێ: باشه، کێ ده‌توانێت به‌ری ده‌سه‌ڵاتی خوا بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا به‌ته‌واوی به‌ئاگایه له‌کاروکرده‌وه‌کانتان.
Burhan Muhammad - Kurdish translation