ھەر لەبەر ئەوەی (کەلەو داستانەدا باسکرا) پێویستمان کرد لەسەرنەوەی ئیسرائیل کەبێگومان بڕیار ئەمەیە ئەوەی تەنھا کەسێک بکوژێت لەتۆڵەی کەسێکی کوژراودا نەبێت یان تۆڵەی خراپە کاری و ئاژاوە بنێتەوە لەسەر زەویدا ئەوە وەک ئەوەوایە ھەموو خەڵکی کوشتبێت ئەوەش بێ تاوانێک ڕزگار کات لەکوژران ئەوە وەک ئەوەوایە ھەموو ئادەمی ڕزگار کردبێت و زیندووی کردبنەوە سوێند بەخوا بێگومان، پێغەمبەرەکانمان ھاتن بۆلایان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە کەچی لەپاش ئەوە زۆرێک لەوانە زیادە ڕەویان کرد لەزەویدا
الترجمة الكردية
مِنۡ أَجۡلِ ذَٰلِكَ كَتَبۡنَا عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفۡسَۢا بِغَيۡرِ نَفۡسٍ أَوۡ فَسَادٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعٗا وَمَنۡ أَحۡيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحۡيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعٗاۚ وَلَقَدۡ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُنَا بِٱلۡبَيِّنَٰتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُم بَعۡدَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡأَرۡضِ لَمُسۡرِفُونَ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی کوشتنی ناڕه‌وای ئاوا ڕوو نه‌دات ئێمه پێویستمان کرد له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت، یان گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا (وه‌کوجه‌رده‌یی و ده‌ستدرێژی و... هتد)، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت، ئه‌وه‌ش که‌سێک له مه‌رگ ڕزگار بکات، هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی له‌مه‌رگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ به‌خشی بن، سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانمان به به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ئاشکراو دیاره‌وه هاتووه بۆ لایان (تا پابه‌ندی حه‌ق و داد بن) که‌چی زۆربه‌یان دوای ئه‌و ڕێنمووییانه، هه‌ر زیاده‌ڕه و بوون له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا له سته‌م و کوشتنی ناحه‌قدا.
Burhan Muhammad - Kurdish translation