وە بێگومان ئەگەر ئەو نامەدارانە تەورات و ئینجیلیان کار پێ بکردایە ھەروەھا ئەو قورئانەی کەھێنراوەتە خوارەوە بۆیان لەلایەن پەروەردگاریانەوە بێگومان ڕۆزیان دەخوارد لەلای سەرویانەوە (لە ئاسمانەوە) وە لە ژێرپێیانەوە (لە زەویەوە) تێیاندایە دەستە و کۆمەڵێکی ڕێک و پێک بەڵام زۆرێک لەوان ئەوەی دەیکەن زۆر بەد و خراپە
الترجمة الكردية
وَلَوۡ أَنَّهُمۡ أَقَامُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِم مِّن رَّبِّهِمۡ لَأَكَلُواْ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۚ مِّنۡهُمۡ أُمَّةٞ مُّقۡتَصِدَةٞۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ سَآءَ مَا يَعۡمَلُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌ستانایه به‌په‌یڕه‌و و پیاده کردنی ته‌ورات و ئینجیل (که مژده‌ی زۆری تیایه ده‌رباره‌ی ئیسلام و محمد (صلی الله علیه وسلم)و ئه‌و قورئانه‌ش که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان هاتووه‌ته خواره‌وه (ئه‌و کاته به‌رووبوومی دره‌خته‌کان زۆر و زه‌به‌نده ده‌که‌ین و به‌ره‌که‌ت ده‌خه‌ینه جیهانی دانه‌وێڵه‌و سه‌وزه و خۆراکه‌کانی تره‌وه)، ئه‌و کاته خۆراکیان ده‌خوارد له ڕا سه‌رو له‌به‌ر پێیانه‌وه، ده‌سته‌یه‌ک له‌وانه که‌سانێکی ژیر‌و دادپه‌روه‌ر و میانه‌ڕه‌و به ویژدانن، که‌چی زۆربه‌شیان ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر نادروست و نابه‌جێ یه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation