وە بزانن کەبێگومان ژیانی دونیا تەنھا گاڵتە وگەمە وڕازاندنەوە وخۆھەڵکێشانە لەنێوانتاندا وەلاف لێدانە بەدارایی ومنداڵی زۆرەوە، وەك بارانێك وایە کە حاسڵاتەکەی جووتیاران دڵخۆش بکات، پاشان ووشك ببێت وبەزەردی بیبینیت لە پاشان ببێت بە پووش وپەڵاش، لە ڕۆژی دوایشدا سزای توند وسەخت (ھەیە بۆ دونیا پەرستان) وە لێبوردن وڕەزامەندی ھەیە لەلایەن خواوە (بۆ خواناسان) وە ژیانی دونیا ھیچ نیە جگە لە ڕابواردنێکی خەڵەتێنەر نەبێت
الترجمة الكردية
ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞ وَزِينَةٞ وَتَفَاخُرُۢ بَيۡنَكُمۡ وَتَكَاثُرٞ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِۖ كَمَثَلِ غَيۡثٍ أَعۡجَبَ ٱلۡكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَكُونُ حُطَٰمٗاۖ وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٞ شَدِيدٞ وَمَغۡفِرَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٞۚ وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلۡغُرُورِ
چاک بزانن ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌و ڕازاندنه‌وه‌و خۆ هه‌ڵکێشان له‌نێوان یه‌کتریدا، هه‌روه‌ها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئه‌وانه‌هه‌ر هه‌مووی وه‌ک بارانێکی به‌پیت وایه که‌ببێته به‌رهه‌مێکی زۆر، کشتیاره‌کان سه‌رسام بکات، له‌وه‌ودوا وشک ببێت و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکه‌وێت، بێگومان له‌قیامه‌تیشدا سزای زۆر سه‌خت بۆ دنیا په‌رستان ئاماده‌یه، له‌ولاشه‌وه لێ خۆشبوون و ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن خواوه‌ئیماندارانی چاکه‌خوازی لێ به‌هره‌وه‌ر ده‌کرێت، ژیانی دنیاش دوور له‌خواناسی و دینداری جگه‌له‌وه‌ی که‌بریتیه له‌رابواردنێکی که‌م، شتێکی تر نیه، زۆر که‌سیشی پێ غه‌ڕاو ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌بێت
Burhan Muhammad - Kurdish translation