ترجمة معاني سورة الرّوم باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية
حمد صالح باموكي
آية رقم 1
ﮫ
ﮬ
بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی. ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن
آية رقم 2
ﮭﮮ
ﮯ
ڕۆم شکێنران و ژێرکەوتن (فارس زاڵ بوو بە سەریاندا)
آية رقم 3
لە نزیك ترین خاکیان (لە مەککەوە، یان لە وڵاتی فارسەوە) وە ڕۆمەکان دوای تێشکانیان لە داھاتوودا سەر دەکەون (بەسەر فارسەکاندا)
آية رقم 4
لە ماوەی چەند ساڵێکدا (لە نێوان سێ ھەتا نۆ ساڵدا) ھەموو کاروبار تەنھا بە دەست خوایە لەپێش(سەرکەوتن) ولەدوا (سەرکەوتنیش) وە لەو ڕۆژەی (ڕۆمەکان سەردەکەون) ئیمانداران دڵخۆش دەبن (چونکە ڕۆمەکان خاوەن نامەی ئاسمانی بوون)
آية رقم 5
بەسەرخستنی خوا (بۆ ڕۆمەکان) خوا ھەر کەسی بوێت سەریدەخات وەھەرئەو زاڵ و باڵادەست ومیھرەبانە
آية رقم 6
ئەوە بەڵێنی خوایە (کە ڕۆمەکان سەربخات) خوایش پێچەوانەی بەڵێنی خۆی ناکات بەڵام زۆربەی خەڵك نازانن
آية رقم 7
تەنھا ڕواڵەتی ئەم ژیانی دونیا دەزانن بەڵام بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی
آية رقم 8
ئایا ئەوانە لە دەروونی خۆیاندا بیریان نەکردوەتەوە کە خوا ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە دروستی نەکردووە بەھەق و ڕاستی نەبێت، وە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێگومان زۆرێك لە خەڵك باوەڕیان نیە بە خزمەت پەروەردگاریان بگەن (لە دوا ڕۆژدا)
آية رقم 9
ئایا ئەوان بەسەر زەویدا نەگەڕاون بۆ ئەوەی ببینن سەرئەنجامی ئەو (گەلانەی بێ باوەڕ بوون) لە پێش ئەمان چۆن بووە کە زۆر بەھێزتر بوون لە ئەمان (لە خەڵکی مەککە) و زەویان کێڵا (بۆ کشتوکاڵ) و ئاوەدانیان کردەوە زیاتر لەمان وە پێغەمبەرانیان بۆ ھات بە موعجیزە ڕوونەکانەوە بۆیە خوا ستەمی لێ نەکردوون (کە لەناوی بردوون) بەڵام خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد
آية رقم 10
پاشان چارەنووسی ئەوانەی کەتاوان و خراپەیان کرد سەخترین سزایە (کەدۆزەخە) لەبەر ئەوەی باوڕیان نەھێنا بە ئایەتەکانی خوا و ھەمیشە گاڵتەیان پێ دەکرد
آية رقم 11
خوا لەسەرەتاوە (ئادەمی) دروستکرد وە لە پاش (مردنیش) دروستی دەکاتەوە پاشان بۆ لای ئەو (خوا) دەگەڕێنەوە
آية رقم 12
ﯝﯞﯟﯠﯡ
ﯢ
وە ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەسێ تاوانباران غەمبار و نائومێد دەبن
آية رقم 13
بێگومان لە ناو پەرستراوەکانیاندا تکاکارانێك نیە بۆ ئەوان و ئەوان بێ باوەڕ دەبن بە پەرستراوەکانیان (کە کردبوونیان بە ھاوبەشی خوا)
آية رقم 14
ﯭﯮﯯﯰﯱ
ﯲ
ئەو ڕۆژەی کە قیامەت ھەڵدەسێ (خەڵك) لەو ڕۆژەدا جیادەبنەوە لەیەکتر
آية رقم 15
ئەمجا کەسانێك کەباوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە ئەوان لە بەھەشتدا دڵخۆش دەکرێن
آية رقم 16
بەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون و دانیان نەدەنا بەنیشانەکانی ئێمە و گەیشتن بەڕۆژی دوایی ئا ئەوانە لە سزای(دۆزەخدا)ئامادە دەکرێن
آية رقم 17
ﭝﭞﭟﭠﭡﭢ
ﭣ
ئەمجا پاك و بێگەردی خوا بڵێن کاتێ ئێوارەتان لێدێت، وە کاتێ بەیانیتان لێ دەبێتەوە
آية رقم 18
وە سوپاس ھەر بۆ خوایە لە ئاسمانەکان و زەویدا وە(پاکی و بێگەردی خوا بڵێن) لەشەودا و کاتێك نیوەڕۆتان لێدێت
آية رقم 19
(خوا) زیندوو لەمردوو دەردەھێنێت و مردوو لەزیندوو دەردەھێنێت وە زەوی زیندوو دەکاتەوە لەپاش مردن و وشك بوونی وە ھەر بەوجۆرە ئێوەش دەردەھێنرێن (لە گۆڕەکانتان)
آية رقم 20
لە نیشانەکانی ئەو (خوایە) کە ئێوەی لە خاك دروستکردووە لە پاش (ماوەیەك) کتوپڕ ئێوە ئادەمین و بڵاوبوونەتەوە لە زەویدا
آية رقم 21
وە لەنیشانەکانی ئەوە (نیشانەکانی خوایە) کە بۆی دروست کردوون لە(ڕەگەزی) خۆتان ھاوسەرانێک بۆ ئەوەی ئارام بگرن لە لایاندا وە خۆشەویستی و بەزەیی خستۆتە نێوانتان بەڕاستی لەوەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کەسانێك کەبیردەکەنەوە
آية رقم 22
وە لە نیشانەکانی (دەسەڵاتی) ئەوە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی وجیاوازی زمان و ڕەگەز و ڕەنگتانە بەڕاستی لەوەدا (باسکرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ زانایان
آية رقم 23
وە لە نیشانەکانی ئەوە، خەوتنتان بە شەو و ڕۆژدا و ھەوڵدانتان (لە ڕۆژدا) بۆ بەھرە وەرگرتن لە بەخششی (ڕۆزی) خوا بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کۆمەڵێك ببیستن
آية رقم 24
لە نیشانەکانی (خوایە) کەھەورە بروسکەتان نیشان دەدات بۆ ترسان و ئومێـد بوون (ترسان لە ھەورە بروسکە و ئومێد بوون بە بارانبارین) لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت کە زەوی دوای مردنی بە ھۆی ئەو بارانەوە دەبوژێنێتەوە بەڕاستی لەوەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆئەوانەی ژیریان بەکار دەھێنن
آية رقم 25
وە لەنیشانەکانی ئەوە کەئاسمان و زەوی بەفەرمانی ئەو وەستاون پاشان کاتێک (لەڕۆژی دواییدا) لە زەویەوە بانگتان دەکەن یەکسەر ئێوە (لە گۆڕەکانتان) دێنە دەرەوە
آية رقم 26
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنھا ھی خوایە ھەموویان ھەر بۆ ئەو (خوا) گەردن کەچن
آية رقم 27
ئەو (خوا) زاتێکە بەدی ھێنانی دەس پێکردووە لەپاشان (دوا مردنی) دووبارە دروستی دەکاتەوە ئەم (دروست کردنەوەی دووەم) لای خوا ئاسان ترە و ھەر بۆ ئەوە (ھەموو) سیفەتێکی بەرزو بڵند لە ئاسمانەکان و زەویدا و ھەر ئەوە زاڵ و کار دروست
آية رقم 28
(خوا) نموونەیەکتان لەخودی خۆتاندا بۆ دەھێنێـتەوە ئایا لە بەندەکانتاندا ھاوبەشانێك ھەیە بۆ ئێوەلەو ڕۆزی و سامانەی بە ئێوەمان دا بوو بە جۆرێك ئێوەو ئەو بەندانە تیایدا یەکسان بن و لەوان دەترسن (حسابیان بۆ بکەن) وەکو ترستان لە کەسانی وەك خۆتان ئا بەو جۆرە نیشانەکان ڕوون دەکەینەوە (بەدرێژی باسی دەکەین) بۆ کەسانێك ژیریان بەکار دەھێنن
آية رقم 29
(وازیان لێ بھێنە) بەڵکو ئەوانەی ستەمیان کرد شوێن ئارەزووی خۆیان کەوتن بێ شارەزایی و نەزانانە ئەمجا کێ (دەتوانێ) ڕێنمونی کەسێك بکات کە خوا گومڕای کردبێت لە کاتێکدا بۆ ئەوان ھیچ یارمەتی دەرێك نیە
آية رقم 30
کەواتە ڕووی خۆت رێك بکەرە ئاینی ئیسلام وپاك و ڕاست بۆ خوا (شوێن ئاینی) یەکخواپەرستی بکەوە، ئەو ئاینەی کەخوای گەورە (لەسەرەتاوە) فیترەتی پاکی مرۆڤی لەسەر دروستکردووە ئاین ودروستکراوەکانی خوا ھیچ جۆر گۆڕانی بۆ نیە ئەو (ئاینەی باسکرا) ھەر ئەوە ئاینی ڕێك و ڕاستە بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن
آية رقم 31
بەتۆبەکاریەوە شوێن ئاین بکەون، وە بۆلای خوا بگەڕێنەوە و ھەر لەویش بترسن، وە بەچاکی نوێژەکانتان ئەنجام بدەن و لە ھاوبەشدانەران مەبن
آية رقم 32
لەوانەی کە ئاینەکەیان بەش بەش کرد و بوون بە چەند کۆمەڵ ودەستەیەکەوە ھەر کۆمەڵێکیان بەو (ئاینەی) خۆیان دڵخۆشن
آية رقم 33
وە ھەر کاتێك زیان (وگرانی و بێ بارانی) بکەوێت لەخەڵکی (ھاوبەشدانەر بۆ خوا) ھاوار بۆ پەروەردگاریان دەبەن و بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە پاشان کاتێ لەلایەن خۆیەوە ڕەحمەت و ژیانی خۆشیان پێ بدات کتوپڕ دەستەیەك لەوان ھاوبەش بۆ پەروەردگاریان دادەنێن
آية رقم 34
(لێیان گەڕێ) با سپڵە وپێ نەزان بن ودان نەنێن بەو چاکانەی کە ئێمە پێمان داوون جا باڕابوێرن ولەزەت وەرگرن لەژیان ئەمجا لەمەودوا دەزانن (چیتان بەسەر دێت)
آية رقم 35
ئایا بەڵگەیەکمان بۆ ناردوون کە بدوێت دەربارەی ئەوەی ئەوان کردویانەتە ھاوبەشی خوا؟
آية رقم 36
وە کاتێ ڕەحمەت و چاکەیەك بەخەڵک بدەین پێی دڵخۆش دەبن وە ئەگەر زیانێکیان تووش ببێت بەھۆی کردەوەی خراپیانەوە کتوپڕ بێ ھیوا دەبن (لەبەزەیی خوا)
آية رقم 37
ئایا ئەوانە نەیان زانیوە کە بەڕاستی خوا ڕۆزی فراوان یان کەم دەکات بۆ ھەر کەس کەبیەوێت بێگومان لەوەدا (باسکرا) چەندین بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن
آية رقم 38
کەواتە خزم مافی خۆی پێبدە ھەروەھا ھەژار و ڕێبوارانی کەمدەست ئەوە بۆ کەسانێك ڕەزامەندی خوایان دەوێت چاکترە و ھەر ئەوانەن ڕزگار بووان
آية رقم 39
ئەوەی بەناوی سوود(ڕیبا) داوتانە (بەخەڵکی) بۆ ئەوەی زیاد ببێ لە ماڵ و سامانی ئەو خەڵکانەدا (زیاتر لەوە داوتانە پێیان بتان دەنەوە) ئەوە لای خوا ھیچ زیاد ناکات (پاداشتی نیە) وە ھەر زەکات و خێرێک کەداوتانە و مەبەستان تەنھا ڕەزامەندی خوا بووە ئـائەوانە (پاداشتیان) چەند جارە دەکەینەوە
آية رقم 40
خوا زاتێکە ئێوەی بەدیھێناوە لەپاشان ڕۆزی پێ داون دواتر دەتانمرێنێت لەپاشان زیندووتان دەکاتەوە ئایا ھیچ یەك لەو ھاوبەشانەی بۆ خواتان دائەنا ھەیانە ھیچ شتێك لەوانە(ی خوا) بکات پاکی و بەرزی بۆ خوا لەوەی ئەوان دەیکەنە ھاوبەشی
آية رقم 41
خراپە (لە بەڵا وئاژاوە) لەوشکانی (زەوی) و دەریادا دەرکەوتووە بەھۆی ئەو خراپانەی خەڵکی کردویانە بۆ ئەوەی (تۆڵەی) ھەندێك لەو(خراپانەی) کردویانە پێیان بچەژێ بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (لەخراپەکاری)
آية رقم 42
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەزەویدا بگەڕێن ئەمجا سەرنج بدە سەرئەنجامی ئەوانەی لەپێش (ئێوەوە) بوون چۆن بوو کە زۆربەیان ھاوبەشدانەر بوون بۆ خوا
آية رقم 43
کەواتە ڕووی خۆت بکەرە ئاینی ڕێك و ڕاست پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت لەلایەن خواوە کە گێڕانەوەی بۆ نیە لەو ڕۆژەدا خەڵکی جیا ئەبنەوە لەیەکتر
آية رقم 44
ھەر کەس بێ باوەڕ بووبێت ئەوە (تۆڵەی) بێ باوەڕییەکەی لەسەرە ھەرکەسیش کردەوەی چاکی کردبێت ئەوە شوێن بۆ خۆیان (لە بەھەشتدا) ئامادە دەکەن
آية رقم 45
بۆ ئەوەی کەسانێك کە باوڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە پاداشتیان بداتەوە لە میھرەبانی و چاکەی خۆی بەڕاستی ئەو (خوا) بێ باوەڕانی خۆش ناوێت
آية رقم 46
وە لە نیشانەکانی ئەو (خوایە) کە چەند بایەکی مژدەدەر (بەبارینی باران) دەنێرێت بۆ ئەوە ھەندێك لە (بارانی) بەزەیی خۆیتان پێ بچەژێت و بۆ ئەوەی کەشتیەکان بەفەرمانی خوا (بەو بایە) بڕۆن و بگەرێن و بۆ ئەوەی بەدوای ڕۆزی ئەو (خوا) دا بگەڕێن (لە دەریادا) تا شوکرانە بژێری خوا بن
آية رقم 47
سوێند بەخوا بەڕاستی پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناردومانە پێغەمبەرانێك بۆ لای گەلەکانیان ئەمجا موعجیزە و بەڵگە ڕوونەکانیان بۆ ھێنان (بەڵام باوەڕیان نەھێنا) ئەمجا تۆڵەمان سەند لەوانەیان تاوانیان کرد وە یارمەتیدانی باوەڕداران وسەرخستنیان ھەق ومافێکە لەسەرمان
آية رقم 48
خوا زاتێکە ئەو بایانە دەنێرێت بۆ ئەوەی ھەورەکان بجوڵێنن (بگەڕێنن) ئەمجا ئەو(ھەورە خوا) چۆن بیەوێ بڵاوی دەکاتەوە بەئاسماندا وە ئەو (ھەورە) دەکاتە پارچەیەك (وکۆیان دەکاتەوە لەسەر یەکتر) ئەمجا دەبینی قەترە قەترەی باران لە نێوانی ھەورەکەوە دەبارێت ئەمجا کاتێك (خوا) ئەو بارانە ببارێنێت بۆ (ووڵات وزەوی) ھەر کام لەبەندەکانی کەبیەوێت کتوپڕ دڵخۆش وشادمان دەبن (بەو بارانە)
آية رقم 49
ئەگەر چی پێش ئەوەی باران بەسەریاندا ببارێت بێ ھیوا و نائومێد بوون
آية رقم 50
ئەمجا سەیری ئاسەواری بارانی خوابکە (وەك کشتوکاڵ و گژو گیا و درەخت) چۆن زەوی زیندوو دەکاتەوە دوای مردن و ووشك بوونی بەڕاستی ھەر ئەو خوایە زیندوو کەرەوەی مردووانیشە و ھەرە ئەویش بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا
آية رقم 51
سوێند بەخوا ئەگەر بایەکی توندی (زەرەرۆمەند) بنێرین جا ئەو (ھەورە یان کشتوکاڵەکەیان) دەبینن بەزەرد بوویی لەپاش ئەو (زیانە) ھەر نا شوکری دەکەن
آية رقم 52
چونکە بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناتوانی بە مردووان (بەکافران) ببیستێنیت و ناتوانیت بانگەوازت بەکەڕان (بەکافران) ببیستێنیت کاتێك ڕوو وەردەگێڕن لێت بەپشت تێکردنەوە
آية رقم 53
وە تۆ ڕێنمونیکاری نابینایان نیت (ڕزگاریان بکەیت) لە گومڕاییان تۆ تەنھا بە کەسانێك دەشنەوێنی کە بەنیشانەکانی ئێمە باوەڕ دەھێنن چونکە ئەوانە گەردن کەچن (بۆ بانگ و فەرمانی تۆ)
آية رقم 54
خوا زاتێکە ئێوەی دروستکردووە لە لاوازی (لاوازی نوتفەو بێچوو منداڵی شیرە خۆر) پاشان دوای لاوزی بەھێزی کردون (بوون بە لاو) لەدوای بەھێز کردنتان لاواز وپیرتان دەکات خوا ھەرچی بوێت دروستی دەکات وە ھەر ئەوە زانا و بە دەسەڵات
آية رقم 55
وە ڕۆژی قیامەت ھەڵدەسێ تاوانباران سوێند دەخۆن (لە دونیادا یان لەبەرزەخدا) تەنھا ساتێك ماونەتەوە (لەدونیادا) ھەر بەو وێنە ئەوان لە دونیادا لادران لە ڕاستی
آية رقم 56
وە کەسانێك کەزانیاری و ئیمانیان پێـدراوە ووتیان سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە لە (بەرزەخدا بە پێی بڕیاری) نوسراوی خوا ھەتا ڕۆژی زیندووبوونەوە ماونەتەوە ئەمجا ئەمە ڕۆژی زیندوو بوونەوەیە بەڵام ئێوە نەتاندەزانی (ڕاستە و دێتە دی)
آية رقم 57
جا لەو ڕۆژەدا کەسانێك کە ستەمیان کردووە، بەھانە وبیانوو ھێنانەوە سوودیان پێ ناگەیەنێت وە ئەوان داوایان لێ ناکرێت خوا لە خۆیان ڕازی بکەن
آية رقم 58
سوێند بەخوا بەڕاستی ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونە و باسێك ئەمجا بەڕاستی ئەگەر نیشانەیەکیان بۆ بھێنیت دڵنیابن ئەو بێ بڕوایانە دەڵێن ئێوە ھەر ناڕاست وبەتاڵن (ئەمە سیحرە)
آية رقم 59
ئا بەو جۆرە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی کەبێ ئاگا و نەزانن
آية رقم 60
جا (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بەخۆدا بگرە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە تاوەکو ئەوانەی بێ باوەڕن لە (ئاینی) ڕاست لات نەدەن و بێزارت نەکەن
تقدم القراءة