ترجمة معاني سورة فصّلت باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية
حمد صالح باموكي
آية رقم 1
ﭑ
ﭒ
بە(حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەواتای، سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة)ش بکە
آية رقم 2
ﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
قورئان لەلایەن خوای بەخشندەی میھرەبانەوە نێردراوەتە خوارەوە
آية رقم 3
پەڕاوێکە بەڵگەکانی ڕوونکراوەتەوە (لێك جیاکراوەتەوە) قورئانێکە بەزمانی عەرەبی بۆ گەلێك کەشارەزان و دەزانن
آية رقم 4
مژدەدەر وترسێنەرە کەچی زۆربەیان گوێی پێ نادەن و بۆیە (قورئان) نابیستن
آية رقم 5
دەڵێن دڵەکانمان لەناو چەند پەردەیەکدایە (تێ ناگەین) لەئەوەی تۆ ئێمەی بۆ بانگ دەکەیت وە لەگوێیەکانماندا گرانی و کەڕی ھەیە وە لەنێوان ئێمەو تۆدا پەردەیەك ھەیە کەواتە تۆ کاری خۆت بکە و بێگومان ئێمەیش کاری خۆمان دەکەین
آية رقم 6
بڵێ: بەڕاستی من مرۆڤێکم وەك ئێوە بەڵام (ھەندە ھەیە من) نیگام بۆ دەکرێت کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوایەکی تاك و تەنھایە کەواتە باڕووتان ھەر بەرە و خوا بێت (لەپەرستنەکانتاندا) و داوای لێبوردنی لێ بکەن وە سزاو لەناوچوون بۆ ھاوبەشدانەرانە
آية رقم 7
ئەوانەی کەزەکات نادەن و باوەڕیشیان بەڕۆژی دوایی نیە
آية رقم 8
بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە پاداشتی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە
آية رقم 9
بڵێ: ئاخۆ بەڕاستی ئێوە باوەڕتان بەو زاتە نیە؟ کە زەوی لەدوو ڕۆژدا دروستکردووە وە ھاوبەشانی بۆ دادەنێن ھەر ئەوە پەروەردگاری جیھانیان
آية رقم 10
وە لەسەر زەویدا شاخی زۆری داناوە وە فەڕ و بەرەکەتی تێ خستووە وە بژێوی (ھەموو گیاندارێکی) لەزەویدا دیاریکرد لەماوەی چوار ڕۆژدا بەیەکسانی بۆ گشت داواکەران
آية رقم 11
پاش دروستکردنی زەوی ئیرادەی دروستکردنی ئاسمانی کرد کە پێشتر دوکەڵێک بوو ئەمجا بەئاسمان و بەزەوی فەرموو: وەرن بەوویستی خۆتان یان بە ناچاری (بێنە ژێر فەرمانم) ھەر دووکیان ووتیان بەوویستی خۆمان ھاتین
آية رقم 12
ئەوسا حەوت ئاسمانی لەدوو ڕۆژدا دروستکرد (کەواتە خوای گەورە زەوی و ئاسمانەکانی بەشەش ڕۆژ دروستکرد) وە ھەر ئاسمانەی فەرمان (کار) ی خۆی بۆ نارد وەئاسمانی دونیامان بەئەستێرە درەوشاوەکان ڕازاندەوە، وپارێزراوە (لەگوێ گرتنی شەیتانەکان) ئەوە بڕیاری خوای زاڵ و بەدەسەڵاتە
آية رقم 13
جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بڵێ بەھەورە تریشقەیەك (بروسکەیەك) دەتانترسێنم وەك ھەورە تریشقەی (گەلی) عادو سەمود
آية رقم 14
کاتێك پێغەمبەرەکانیان ھاتنە لایان لەبەردەمیان و لە پشتیانەوە (لەھەموو لایەکەوە) (پێیان ووتن) کەجگە لەخوا نەپەرستن ووتیان: ئەگەر پەروەردگارمان بیویستایە فریشتەیەکی دەناردە خوارەوە (بۆمان) بۆیە بەڕاستی ئێمە بەوەی ئێوەی پێ نێرراون باوەڕ ناکەین
آية رقم 15
ئەمجا (گەلی) عاد بەناڕەوا خۆیان بەگەورە زانی لەزەویدا وە ووتیان: کێ لەئێمە بەھێز ترە ئایا نەیان زانی بوو بێگومان ئەو خوایەی کەئەوانی دروستکردووە لەئەوان بەھێز ترە وە ئەوان دانیان نەدەنا بەبەڵگەکانی ئێمەدا وئینکاریان دەکرد
آية رقم 16
ئەوسا ئێمە بایەکی زۆر بەھێزی ساردمان بۆ ناردن لەڕۆژانێکی بەردەوام (وشوم)دا بۆ ئەوەی سزای ئابڕو بەریان پێ بچەژین لەژیانی دونیادا بێگومان سزای پاشە ڕۆژیان ئابڕو بەر (وڕیسواکەر) ترە وە ئەوان یارمەتی نادرێن
آية رقم 17
وە (ھۆزی) سەمودمان ڕێنمونی کرد بەڵام ئەوان زیاتر حەزیان لەکوێری وگومڕایی کرد تا شارەزایی و ڕێنمونی جا بۆیە ھەورە بروسکەی سزای ڕیسواکەر لێی دان بەھۆی ئەو (خراپانەوە) کەدەیانکرد
آية رقم 18
ﯬﯭﯮﯯﯰ
ﯱ
وە ئەو کەسانەشمان ڕزگارکرد کەباوەڕدارو پارێزکار ولەخواترس بوون
آية رقم 19
وە ڕۆژێك ھەموو دوژمنانی خوا بەرەو ئاگری دۆزەخ کۆدەکرێنەوە جا ئەوان (لە پێش کەوتن و دواکەوتن) ڕێگری دەکرێن (تا ھەموو پێکەوە بەڕیز بڕۆن)
آية رقم 20
تا کاتێك دەگەنە لای ئاگری دۆزەخ شایەتی دەدات لە دژیان گوێ و چاو و پێستی لەشیان بەو کردەوانەی کە کردویانە ( لەدونیادا)
آية رقم 21
وە بەپێستەکانیان دەڵێن: بۆچی شایەتیتان دا لەدژمان دەڵێن: ئەو خوایە ئێمەی ھێناوەتە زمان کە ھەموو شتێکی ھێناوەتە زمان (وقسەکردن) ھەر ئەویش یەکەمجار ئێوەی دروستکردوە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێنەوە
آية رقم 22
وە ئێوە خۆتان نەدەشاردەوە (نەدەپاراست لەگوناە) لەشایەتیدانی گوێ و چاوو پێستی لەشتان لەدژتان بەڵکو وا گومانتان دەبرد کەخوا نازانێ بەزۆرێك لەو کارانەی کە دەیکەن
آية رقم 23
ئا ئەوە گومانتان بوو کە دەتان برد بەپەروەردگارتان ئێوەی ھەڵدێرا (لەناوی بردن) وچوونە ڕیزی زیانباران و خەسارۆمەندانەوە
آية رقم 24
ئەمجا ئەگەر ئارام بگرن ئەوانە ئاگر شوێنی مانەوەیانە وە ئەگەر داوای لێبوردن و ڕازی بوونی خوا بکەن ئەوە خوا ھەرگیز ڕازی نابێت (خۆش نابێ لێیان)
آية رقم 25
وە چەند دۆست (و ھاودەم)مان لەدونیا بۆ دانان کە خراپەکردنی دونیاو (بێ بڕوایی) ڕۆژی دوایی بۆ ڕازاندنەوە وە بەڵێنی (سزادانیان) بەسەردا درا لە(ڕیزی) ئەو گەلانەی ڕابوردن پێش ئەمان لەجنۆکە و ئادەمی بەڕاستی زەرەرۆمەند بوون
آية رقم 26
وە بێ باوەڕان (بەیەکتریان) دەووت گوێ مەگرن بۆ ئەم قورئانە وە قسەی پڕوپوچی تێکەڵ بکەن بەڵکو سەرکەون (بەسەریدا)
آية رقم 27
دەی سوێند بەخوا بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پێیان دەچێژین سزایەکی سەخت وە تۆڵەیان لێ دەسەنین (بەتۆڵەی) خراپترینی تاوانێك کەدەیان کرد
آية رقم 28
ئەوەی (باسکرا) سزای دوژمنانی خوایە کەئاگری دۆزەخە ماڵی ھەمیشەی ئەوان لەو ئاگرەدایە ئەو سزایە (دەدرێن) چونکە دانیان نەدەنا بەنیشانەکانی ئێمەدا
آية رقم 29
وە ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەو دوانەمان نیشان بدەن کە گومڕایان کردین لە جنۆکە وئادەمی تا بیانخەینە ژێر پێمان تا لە ژێری ژێرەوەی دۆزەخ بن
آية رقم 30
بەڕاستی ئەوانەی ووتیان خوا پەروەردگارمانە و لەپاشان ڕێك و ڕاست (لەسەر ئاین) بەردەوام بوون فریشتەکان پۆل پۆل دێنە لایان (کاتی مردن یان زیندوو بوونەوە) (پێیان دەڵێن) کەمەترسن و خەفەت مەخۆن وە مژدە بێ لێتان ئەو بەھەشتەی کەبەڵێنتان پێ درابوو
آية رقم 31
ئێمە لەژیانی دونیا و لەڕۆژی دواییدا پشتیوانی ئێوەین وە لەو (بەھەشتەدا) ھەرچی حەزی لێ بکەن بۆتان ئامادەیە
وە ھەرچی داوا بکەن لەوێدا لەخزمەتتاندایە
وە ھەرچی داوا بکەن لەوێدا لەخزمەتتاندایە
آية رقم 32
ﭷﭸﭹﭺ
ﭻ
ڕێزلێنان و میوانداریە لەلایەن خوای لێبوردەی میھرەبانەوە
آية رقم 33
کێ ووتەی چاکترو بەجێترە لەوکەسەی (خەڵك) بۆلای خوا بانگ دەکات وەکاری چاکە دەکات و دەڵێ بێگومان من لەکۆمەڵی گەردنکەچ و موسڵمانانم
آية رقم 34
چاکە و خراپە چوون یەك نین بەچاکترین شێوە وەڵامی (خراپە) بدەرەوە ئەوسا کەسێك کە لەنێوان تۆ و ئەودا دوژمنایەتی ھەیە وەك دۆستێکی دڵسۆز و گیانی بەگیانی لێ دێت (ئەمەش دەرەنجامی ڕەوشتی بەرز وکار وکردەوەی جوانە)
آية رقم 35
بەم ئاستە ناگات کەسانێك نەبێت کە خۆڕادەگرن و بەئارامن وە پێی ناگات مەگەر کەسێك خاوەنی بەشی ھەرە گەورە بێت (لەپاداشت)
آية رقم 36
وە ئەگەر لەشەیتانەوە تووشی خەتەرەو خەیاڵی نادروست بوویت ئەوە پەنا بگرە بەخوا چونکە بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و زانایە
آية رقم 37
لەنیشانەکانی (دەسەڵاتی) خوایە شەوو ڕۆژو خۆرو مانگ، سوژدە مەبەن نەبۆ خۆرو نەبۆ مانگ بەڵکو سوژدە بەرن بۆ ئەو خوایەی ئەوانی بەدیھێناوە ئەگەر ئێوە تەنھا ئەو دەپەرستن
آية رقم 38
جا ئەگەر خۆیان بەگەورە زانی (من بپەرستن) دەی ئەوانەی لای پەروەردگارتن (فریشتەکان) بەشەو و بەڕۆژ عیبادەتی ئەو دەکەن و ماندو وەڕەس نابن
آية رقم 39
لەنیشانەکانی(دەسەڵاتی) خوایە کەزەوی دەبینیت ووشك و ماتە کەچی کاتێك بارانمان باراند بەسەریدا (بەڕواندنی ڕوەك) دەکەوێتە جوڵەو دەبوژێتەوە (بەرز دەبێتەوە) بێگومان ئەوەی (زەوی ووشك) دەبوژێنێتەوە زیندووکەرەوەی مردووەکانیشە بەڕاستی ئەو (خوا) بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە
آية رقم 40
بێگومان ئەوانەی لەئایەتەکانی ئێمە لادەدەن لەئێمە شاراوە نین دەی ئایا کەسێك دەخرێتە ناو ئاگرەوە چاکترە یان ئەو کەسەی لەڕۆژی قیامەتدا بێ ترس دێت ھەرچیتان وویست (حەزتان لێ کرد) بیکەن بێگومان خوا بەوەی دەیکەن بینایە
آية رقم 41
بەڕاستی ئەوانەی کەقورئانیان بۆ ھات وباوەڕیان پێ نەھێنا (سزایان دەدەین) کەبەڕاستی کتێبێکی زۆر بەرزو جێگەی ڕێزە
آية رقم 42
بەتاڵ وناڕاستی ڕوی تێ ناکات نە لەئێستا و نەلە دوواڕۆژدا (نە بەلێ کەمکردن نە بەلێ زیادکردن) چونکە نێردراوەتە خوارەوە لەلایەن (خوای) کاردروست و ستایشکراوەوە
آية رقم 43
ھیچ شتێك بەتۆ ناوترێت مەگەر ئەوەی بەپێغەمبەرانی بەرلەتۆ ووتراوە بەڕاستی پەروەردگارت خاوەن لێبوردنە (بۆ ئیمانداران) وە خاوەن تۆڵەی سەختە (بۆ بێ باوەڕان)
آية رقم 44
ئەگەر ئەم قورئانەمان بەزمانێکی تر جگـە لـەعەرەبی بناردایە بێ باوەڕان دەیانووت بۆچی ئایەتەکانی بەڕوونی شینەکراونەتەوە (چۆن دەبێت) قورئانی عەجەمی و پێغەمبەری عەرەبی (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: قورئان بۆ کەسانێك باوەڕیان پێی ھێناوە ڕێنیشاندەرو شیفایە وە ئەوانەی باوەڕی پێ نایەنن لەگوێیاندا گرانی و کەڕی ھەیە (لەبیستنی ھەق) ھەروەھا لەئاست ئەو قورئانەدا کوێرن، ئەوانە لەشوێنێکی زۆر دورەوە بانگ دەکرێن
آية رقم 45
سوێند بەخوا بەڕاستی تەوراتمان دابە موسا بەڵام جیاوازی تێدا کرا (لەلایەن جولەکەکانەوە) وە ئەگەر پێشتر بڕیار نەدرایە لەلایەن پەروەردگارتەوە (کە سزایان دوا بخرێت) لەنێوانیاندا دادوەری دەکرا (بەسزا دانیان لەدونیا) وە بەڕاستی ئەوان لەدوو دڵی و بەدگومانیدان دەربارەی قورئان
آية رقم 46
ھەر کەسێك کاری چاکە بکات (قازانجەکەی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش خراپە بکات (زیانەکەی) بۆ خۆیەتی وە پەروەردگارت ستەم لەبەندەکانی ناکات
آية رقم 47
زانینی ڕۆژی دوایی تەنیا بۆ لای خوا دەگەڕێنرێتەوە وە ھەر بەروبوومێك کە لە پێست و قەباغەکەی دێتە دەرەوە و ھەر مێینەیەك ئاوس دەبێ و (سکەکەی) دادەنێت ئەوە (خوا) ئاگای لێیە وە ڕۆژێك خوا (ھاوبەش پەیدا کەران) بانگ دەکات (پێیان دەڵێت) ھاوبەشانێك (کەداتان نابوو بۆ من) لەکوێن دەڵێن پێمان ڕاگەیاندی کەس لەئێمە شایەت نین (تۆھاوبەشت ھەبێت)
آية رقم 48
وە وون بوولێیان ئەوانەی پێشتر دەیانپەرستن وە زانیان کە ھیچ پەنایەکیان نیە
آية رقم 49
ئادەمی ماندو نابێت لە داواکردنی خێرو خۆشی وە ئەگەر ناخۆشیەك دووچاری ببێت ئەوە بێ ھیوا و نائومێد دەبێت
آية رقم 50
وە ئەگەر پێمان بەخشی نیعمەت وڕەحمەتێك لەلایەن خۆمانەوە لەپاش زیانێك لێی کەوتووە دەڵێت: ئەمە ھی خۆمە وەگومان نابەم ڕۆژی دوایی بەرپا بێت وە ئەگەر گەڕێندرامەوە بۆلای پەروەردگارم (زیندووبونەوە ھەبوو) بێگومان لای خوا (پاداشتی) زۆر چاکم ھەیە جا سوێند بەخوا ھەواڵ دەدەین بەوانەی بێ باوەڕ بوون بەوەی کردوویانە (لەدونیا) وە سوێند بەخودا پێیان دەچەژین سزایەکی بەھێز و بەتین
آية رقم 51
وە کاتێك چاکە و خۆشیمان ڕشت بەسەر ئادەمیدا ڕوو وەردەگێڕێ و بە خۆبەزل زانینە وە دوور دەکەوێتەوە بەڵام کاتێك ناخۆشی تووش بێت ئەوە نزاو ھاواری زۆر دەکات
آية رقم 52
بڵێ پێم بڵێن ئەگەر (قورئان) لەلایەن خواوە بوو پاشان ئێوەش باوەڕتان پێ نەکرد کێ گومڕاترە لەو کەسەی کەلە دژایەتیەکی دوور لەڕاستیدا بێت
آية رقم 53
لەمەودوا بەڵگە کانی خۆمانیان نیشان دەدەین لە ئاسۆی دونیا (لەبوونەوەردا) وە لە خودی خۆیاندا ھەتا بۆیان ڕوون بێتەوە بێگومان ئەم (قورئانە) ڕاستە ئایا پەروەردگارت بەس نیە کە بەڕاستی ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا
آية رقم 54
ئاگاداربە بەڕاستی ئەوانە لە دوو دڵیدان لەدیدار وگەشتن بە پەروەردگاریان ئاگاداربە بەڕاستی (زانست وزانیاری) خوا دەوری ھەموو شتێکی داوە
تقدم القراءة