ترجمة معاني سورة الأحقاف باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية
حمد صالح باموكي
آية رقم 1
ﮑ
ﮒ
بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە
آية رقم 2
ﮓﮔﮕﮖﮗﮘ
ﮙ
ئەم قورئانە ھێنراوەتە خوارەوە لەلایەن خوای زاڵ وباڵادەست وکاربەجێوە
آية رقم 3
ئاسمانەکان وزەوی وئەوەی لە نێوانیاندایە دروستمان نەکردووە مەگەر بە ھەق وڕاستی و بۆ کاتێکی دیاری کراو نەبێت، کەچی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەوەی کە پێی ترسێنرابوون ڕوو وەردەگێڕن
آية رقم 4
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەو شتانەی ئێوە دەیانپەرستن جگە لە خوا پیشانم بدەن لە زەویدا چیان دروست کردووە یان لە(دروست کردنی) ئاسمانەکاندا بەشداریان کردووە، دەی پەڕاوێکم بۆ بھێنن لە پێش ئەم (قورئانە ھاتبێت) یان زانیاریەك کە لە پێشووان بەجێ مابێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
آية رقم 5
کێ گومڕاترە لەو کەسەی کە ھاوار لەغەیری خوا بکات کە وەڵامی ناداتەوە تا ڕۆژی دوایی وە ئەو (ھاوار لێکراو)انە لە ھاواری ئەوان بێئاگان
آية رقم 6
کاتێکیش خەڵك کۆدەکرێنەوە (لەقیامەت)دا پەرستراوەکان دەبنە دوژمنیان وە(پەرستراوەکان) بەپەرستنەکەیان باوەڕ ناکەن
آية رقم 7
کاتێکیش ئایەتە ڕوونەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە ئەوانەی بێ باوەڕبوون دەڵێن بەو قورئانەی بۆیان دێت ئەمە جادوویەکی ئاشکرا ودیارە
آية رقم 8
یان دەڵێن (موحەممەد ﷺ) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر خۆم ھەڵم بەستبێت (خوا سزای بەتینم دەدات) ئەوسا ئێوەش لەبەرانبەر خوادا بۆ من ھیچتان لە دەست نایەت، خوا چاك دەزانێت بەو توانجانەی دەیدەن لە قورئان، ئەو خوایە بەسە کەشایەت بێت لە نێوان من وئێوەدا، ھەر ئەوە لێبوردە ومیھرەبان
آية رقم 9
بڵێ من یەکەم پێغەمبەر نیم (نێررابم) ناشزانم چی بەسەر من و ئێوەش دەھێنرێت تەنھا پەیڕەوی ئەوە دەکەم کە وەحی دەکرێت بۆم وەمن تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام وبەس
آية رقم 10
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر (ئەم قورئانە) لەلایەن خواوە بێت ئێوەش باوەڕتان پێ نەھێنابێت وە کەسێك لە نەوەی ئیسرائیل شایەتی دابێت لەسەر وێنەی (ئەوەی وا لە) قورئاندا ھەیە جا باوەڕی ھێنابێت، کەچی ئێوە خۆتان بە گەورەزانی، بێگومان خوا ڕێنموونیی گەلی ستەمکاران ناکات
آية رقم 11
ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن دەربارەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە ئەگەر (ئیسلام و باوەڕ ھێنان) چاك بوایە ئەوانە پێش ئێمە نەدەکەوتن بۆ ئەو (باوەڕ ھێنانە) چونکە خۆیان بەو (قورئانە) ڕێنموون نەبوون، جا دواتر دەڵێن ئەمە دەس ھەڵبەسێکی کۆنە
آية رقم 12
وە لەپێش ئەم (قورئانە)دا تەوراتی موسا پێشەوا وڕەحمەت بوو، ئەم قورئانەش (کتێبەکانی پێش خۆی) بەڕاست دادەنێت کە بەزمانی عەرەبیە تاستەمکاران بترسینێت وە بۆ چاکەکاران مژدە بێت
آية رقم 13
بەڕاستی ئەوانەی کە دەڵێن پەروەردگارمان (اللە) یە پاشان بەردەوام بوون (لەسەر باوەڕەکەیان) ئەوە نەترسیان لەسەرە ونەخەفەتیش دەخۆن
آية رقم 14
ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە لەپاداشتی ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد (لەدونیادا)
آية رقم 15
وە ئێمە ئامۆژگاری ئادەمیمان کرد بە چاکە کردن لەگەڵ دایك وباوکیدا، دایکی بە ناڕەحەتی وئازارەوە ھەڵی گرتووە وە بەئازار وناڕەحەتیش بوویەتی، ماوەی دووگیان بوون (ی دایك) پێیەوە و لە شیر بڕینەوەی سی مانگە تا دەگاتە تافی لاوی (پێگەیشتوی لاشەیی و ژیری) و دەگاتە چل ساڵی، دەڵێ ئەی پەروەردگار ڕام بھێنە تا شوکرانە بژێری ئەو بەھرە ونیعمەتانەت بکەم کە ڕشتوتە بەسەر من و دایك وباوکمدا وە (ڕام بھێنە) کردەوەی چاك بکەم کە تۆ پێی ڕازی بیت، نەوەکانیشم چاك و صاڵح بکە، بێگومان بۆلای تۆ گەڕاومەتەوە وە بەڕاستی من لەموسوڵمانی گەردن کەچم
آية رقم 16
ئەوانە کەسانێکن کە ئێمە کردەوە چاکەکانیان لێ وەردەگرین وە چاوپۆشی دەکەین لە خراپەکانیان لە ڕیزی بەھەشتیاندان، ئەمە ئەو بەڵێنە ڕاستەیە کە بەڵێنیان پێدرابوو لەدونیادا
آية رقم 17
ئەو کەسەش کە بەباوك ودایکی بڵێت ئۆف لە دەس ئێوە، ئایا ھەڕەشەم لێ دەکەن کە (زیندوو دەکرێمەوە و لە گۆڕ) دێمە دەرەوە لەکاتێکدا چەند چین خەڵك پێش من ڕۆیشتوون (و زیندوو نەبوونەتەوە) وە (دایکی و باوکی) ھەردووکیان ھانا بۆ خوا دەبەن، (دەڵێن) ھاوار بۆ تۆ باوەڕبھێنە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە کەچی ئەو دەڵێت ئەمە تەنھا ئەفسانەی پێشینانە وھیچی تر
آية رقم 18
ئەوانە ئەو کەسانەن بڕیار(ی خوا)یان بەسەردا چەسپا لە ڕیزی ئەو ئوممەتانەدا کە پێش ئەمان ڕابوردوون لە جنۆکە وئادەمیی بێگومان ئەوانە خۆیان زەرەرمەندن
آية رقم 19
وە بۆ ھەریەك لەوانە پلە وپایە ھەیە بە گوێرەی کردەوەکانیان تا خوا پاداشت وسزای کردەوەکانیان بە تەواوی بداتەوە وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت
آية رقم 20
وە (بیریان بخەرەوە) ئەو ڕۆژەی ئەوانەی کە بێ باوەڕن بەرانبەر دۆزەخ ڕادەگیرێن (پێیان دەووترێت) ھەرچی خۆشیتان بوو بەسەرتان برد لە ژیانی دونیاتاندا وەلەزەتتان لێ برد و(ڕاتان بوارد) بۆیە ئەمڕۆ تۆڵەتان لێ دەسەنرێت بەسزایەکی ڕیسواکەر، لەبەر ئەوەی کە ئێوە بە ناھەق خۆتان بە زل دەزانی لە زەویدا وە لەبەر ئەوەی لە فەرمانی خوا دەردەچوو بوون
آية رقم 21
(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی (ھودی ) برای گەلی عاد بکە کاتێك گەلەکەی ترساند لە (ووڵاتی) ئەحقاف بێگومان پێغەمبەرانی زۆر ڕابوردوون لە پێش ودوای ئەویشەوە (ووتوویانە) جگە لەخوا ھیچی تر نەپەرستن، بێگومان من دەترسم لەسزای ڕۆژێکی گەورە بۆ ئێوە (پێش بێت)
آية رقم 22
(گەلەکەی) ووتیان ئایا تۆ (ئەی ھود) ھاتوویت ھەتا لامان بدەیت لە(پەرستنی) پەرستراوەکانمان دەی بۆمان بھێنە ئەو (سزایەی) بەڵێنت پێ داووین ئەگەر لە ڕاست گۆیانیت
آية رقم 23
(ھود) ووتی بێگومان زانیاری (ئەو سزا) لای خوایەوە وبەس وەمن تەنھا ئەوەی پێی نێردراوم پێتان ڕادەگەیەنم بەڵام من دەبینم ئێوە گەلێکی نەزان ونەفامن
آية رقم 24
جا کاتێك ئەو (سزایە)یان بینی پەڵە ھەورێك بوو بەرەو شیوەکانیان دێت (دڵخۆش بوون) ووتیان ئەمە ھەورێکە بارانی پێیە بۆمان (ھود ووتی نەخێر) بەڵکو ئەوە ئەو (سزایە)یە بەپەلە داواتان دەکرد، بایەکی بەھێزە سزای سەختی پێیە
آية رقم 25
بەفەرمانی پەروەردگاری ھەموو شتێك دەڕوخێنێت، ئیتر وایان بەسەرھات تەنھا شوێنی خانووەکانیان دەبینرا ھەر بەو جۆرە سزای ھۆزی تاونباران دەدەین
آية رقم 26
سوێند بەخوا ئەوەی بەوان (گەلی عاد) مان دابوو (لەسامان ودەسەڵات) بە ئێوەمان نەدابوو وە گوێ وچاو ودڵمان پێدابوون، بەڵام سوود وکەڵکی پێ نەگەیاندن نە گوێ و نە چاو و نە دڵیان، ھیچ شتێك، چونکە ئەوان باوەڕیان بەنیشانەکانی خوا نەبوو وە دەوری دان ئەو سزای گاڵتەیان پێ دەکرد
آية رقم 27
وە بێگومان لەناومان برد (دانیشتووانی) ئەو شار ودێھاتانەی کە بەدەور وبەرتان دابوون وە بەڵگەو نیشانەی جۆراو جۆرمان نیشان دان تا (لەبێ باوەڕی) بگەڕێنەوە
آية رقم 28
دەی بۆچی یارمەتی نەدان ئەوانەی جگە لەخوا بۆ نزیك بوونەوە لەخوا کردبوونیانە پەرستراوی (خۆیان) (نەك یارمەتیان نەدان) بـەڵـکو گومیش بوون لێیان، ئەوە بوو (بەرھەمی پەرستراوە) درۆکەیان و ئەو درۆیانەی ھەڵیان دەبەستن
آية رقم 29
وە (بیریان خەرەوە) کاتێك چەند جنۆکەیەکمان نارد بۆ لات تا گوێ لەقورئان بگرن جا کاتێك ئامادەی گوێ گرتن لە قورئان بوون ووتیان (بەیەکتری) بێ دەنگ بن (و گوێ بگرن) جا کە (قورئان خوێندنەکە) تەواو بوو ھەموویان گەڕانەوە بۆلای قەوم وھۆزەکەیان بەترسێنەر
آية رقم 30
ووتیان ئەی ھۆز وقەومەکەمان بەڕاستی ئیمە گوێ بیستی کتێبێك بووین کە لەپاش موسا نێردراوەتە خوارەوە پەڕاوەکانی پێش خۆی بەڕاست دادەنێت (خەڵك) ڕێنموونی دەکات بۆ ھەق وڕێبازی ڕاستی
آية رقم 31
ئەی قەومەکەمان وەڵامی بانگخوازی خوا (موحەممەدﷺ)بدەنەوە وباوەڕی پێ بهێنن (خوا) لە تاوانەکانتان خۆش دەبێت ودەیسڕێتەوە وە لەسزای سەخت دەتان پارێزێت
آية رقم 32
ھەرکەسیش وەڵامی بانگخوازی خوا (کە موحەممەدە ﷺ) نەداتەوە، ئەو بەھیچ جۆرێك ناتوانێ لە زەویدا لە دەست خوا دەرچێ وخۆی قوتار کات وە جگە لەخوا یارمەتیدەر وپشتیوانێکی نیە، ئا ئەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادان
آية رقم 33
ئایا ئەوانە نەیان زانیوە بەڕاستی ئەو خوایەی ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە وە لەدروستکردنیاندا ناتوانا ودەستە پاچە نەبووە، وە بەتوانایە مردووانیش زیندوو بکاتەوە، بەڵێ بێگومان خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە
آية رقم 34
وە ڕۆژێك بێ باوەڕان بەرانبەر دۆزەخ ڕادەگیرێن (پێیان دەڵێن) ئایا ئەمە ڕاست نیە؟ دەڵێن: بەڵێ سوێند بەپەروەردگارمان ڕاستە، (خوا) دەفەرموێت: دەی ئەو سزایە بچەژن چونکە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد
آية رقم 35
کەواتە خۆگربە (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەکو پێغەمبەرانی خۆڕاگری بەھێز دانیان بەخۆداگرت وە پەلە مەکە بۆ (سزادان)یان ئەو ڕۆژەی کە (سزای) بەڵێن پێدراویان دەبینن وا دەزانن تەنھا ساتێك لەرۆژ لە دونیادا ماونەتەوە، (ئەم قورئانە) ئاگادارییە، جا ئایا کەس لەناو دەچێت جگە لە گەلی لەسنوور دەرچوو نەبێت
تقدم القراءة