ئەمجا ئەگەر زانرا (پاش سوێند خواردنیان) بەوەی کە ئەو دوو شایەتە درۆیان کردوە و خۆیان تاوانبارکردووە ئەوە دووکەسی تر لە شوێنی ئەواندا ھەڵدەستن (بەسوێند خواردن) لەوانەی کەشیاو و نزیکتربن (لەمردووەکە) لەو دووانە ئەمجا ھەردووکیان سوێند بخۆن بە خوا کەبەڕاستی شایەتیەکەی ئێمە ڕاستترە لە شایەتیەکەی ئەو دووانەی پێشوو وە لەڕاستی لامان نەداوە (لەسوێند خواردنەکەماندا) بێگومان (ئەگەر لابدەین) ئەوکاتە ئێمە لەستەمکاران دەبین
الترجمة الكردية
فَإِنۡ عُثِرَ عَلَىٰٓ أَنَّهُمَا ٱسۡتَحَقَّآ إِثۡمٗا فَـَٔاخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَحَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَوۡلَيَٰنِ فَيُقۡسِمَانِ بِٱللَّهِ لَشَهَٰدَتُنَآ أَحَقُّ مِن شَهَٰدَتِهِمَا وَمَا ٱعۡتَدَيۡنَآ إِنَّآ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌و دوو شایه‌ته‌ی پێشوو (درۆیان کردووه‌و) خۆیان گوناهبار کردووه ئه‌وه دووکه‌سی تر له خزمی نزیکی سته‌م لێکراوی مردووه‌که له جیاتی ئه‌وان ئاماده بکرێن و ئینجا سوێند به‌خوا بخۆن و بڵێن: که به ڕاستی شایه‌تی ئێمه له شایه‌تی ئه‌وان ڕاستترو دروستتره، ئێمه هیچ سته‌م و ده‌ستدرێژیه‌کمان نه‌کردووه و (ته‌ماعمان له ماڵیاندا نیه)، خۆ ئه‌گه‌ر نیه‌تمان وابێت، ئه‌وه به‌ڕاستی که‌وابوو ئێمه‌ش له ڕیزی سته‌مکارانداین.
Burhan Muhammad - Kurdish translation